• سەماحەتی حەكیم داوای هەڵبژاردنی سەرۆكێك بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بەكۆدەنگی پێكهاتەی سوننی بەڕێز یان بەهەڵبژاردنی نونێنەرانی لەئەنجومەنی نوێنەران  دەكات

    2024/ 02 /24 

    سەماحەتی حەكیم داوای هەڵبژاردنی سەرۆكێك بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بەكۆدەنگی پێكهاتەی سوننی بەڕێز یان بەهەڵبژاردنی نونێنەرانی لەئەنجومەنی نوێنەران دەكات

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لەدیوانی بەغدا چاوی بەكۆمەڵێك شێخ و پیاوەدیارەكانی هۆزەكانی عیراقی كەوت، سەرەتا پیرۆزبایی لەدایكبوونی ئیمامەكانی ئەهلی بەیت(سلاویان لێ بێت)ی كرد بەتایبەتی  لەدایك بوونی ئیمام مەهدی ڕوونیشكردەوە كە بیرۆكەی دڵسۆزی بیرۆكەیەكە هەمو ئاینە ئاسمانییەكان باوەڕیان پێی هەیە، ئاماژەشی كرد كە تەوەری عێراق لە جووڵەی ئیمام مەهدی دایە، ئەوەش ئەوە دووپات دەكاتەوە كە سەقامگیری عێراق و دۆخی ئەمنی باش و خێر و خۆشییەكان  گرنگی گەورەی هەیە، بۆیە داوای كرد كە سەرۆكێكی تازە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران لە پێكهاتەی سووننە دیاری بكرێت بۆ ئەوەی هەموو دڵنیا ببن، گوتیشی پێویستە پێكهاتەی سووننە نوێنەری خۆیان دیاری بكەن و بەهەمووانی ڕابگەیەنن یان لەنێوخۆیاندا   لەڕێگەی هەڵبژاردنێكی ناوخۆیی یەكێك دیاری بكەن.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە عێراق ڕكابەرییە قورسەكانی تێپەڕكرد، ئەویش بە قوربانییەكانی ڕۆڵەكانی و بە وەستانی هۆزەكانی عێراق و بەپیل چووینان بۆ بانگەوازی مەرجەعیەتی باڵا و ئاماژەی كردكە سورشتی ئێستای سەقامگیری ئەمنی و سیاسی و كۆمەڵایەتی و شالاوەكانی ئاوەدانكردنەوە و خزمەتگوزاری بەرهەمی ئەوە بوو.

    سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر یەكپارچەیی وڵات و پێكهاتەكانی و ئینتیما بۆ عیراق لەگەڵ پاراستنی فرەیی كۆمەڵایەتی  و سیاسی و شانازی خۆی دەربڕی بەوەی ئینتیمای بۆ ئەو ولاتە ڕەسەنە هەیە و ڕوونی كردەوە كە ناوەندگیری و بێ لایەنی و خۆشەویستی نیشتمان دەروازەی سەرەكییە بۆ پاراستنی وڵات و هەموو وەسفێكی ڕەت كردەوە كە پێی وایە ناوەندگیری لاوازییە  و گوتی ئەوەش بە ئەزموون و تاقیكردنەوە سەلمێنراوە، داواشی كرد دەست بگرن بە ناوەندگیری و بێ لایەنی و هەر ببۆ پێشەوە برۆن.

    سەماحەتی جەختی كردەوە كە هەمیشە قسەكردنی نەرێنی ڕەتدەكاتەوە، ڕوونیشی كردەوە كە دیدی جیهان لەسەر عێراق ئێستا ئەرێنییە و باشە لەبەر ئەوەی هەڵدێرە مەترسیدارەكانمان تێپەڕ كرد، ئاماژەشی كرد كە هەموولەو باوەڕەدان كە سەقامگیری عێراق سەرەتایەكە بۆ سەقامگیری ناوچەكە ئەوەش پێچوانەی ئەو بیرۆكەی پێشووە كە پێان وابوو نغرۆكرجنی عێراق بە كێشە ئەمن و ئاسایش بۆ ناوچەكانی ئەوان دەهێنێت، ئەوە پێشكەوتنێكی گەورەیە.

    سەماحەتی داوای قسەكردنی لەسەر كارە ئەرێنییەكان كرد و بەوەی كە باڵادەست بێت و پانتایی زۆری بۆ دەربڕین پێ بدرێت، جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی هیوا بڵاوبكەنەوە و واز لە بێ ئومێدی و شكاندن بهێنن بۆ ئەوەی پارێزگاری لە توانا و ئێنیرجی ئەو گەلە بكرێت، گوتیشی قسەكردن لەسەر كاری باش و ئەرێنی بنەمایەكی قورئانە كە هاتوە "وأما بنعمة ربك فحدث".

    سەماحەتی ڕەتكردنەوەی بۆ پێشێلكارییانە و جینۆسایدەی لە غەزە ڕوویداوە و لەگەڵ كەوتنە خوارەوەی 100 هەزار شەهید و بریندار دووپات كردەوە و گوتی قەوارەی ئیسرائیلی هەمو شتێكی لە غەزە وێران و خاپوور كردوە تا هیچ سورشێتی ژیانكردن و لەوێ نەهێڵێت و هەموو شت بوەستێنێت و كەیسی فەلەستینی بۆ كەیسی گەلێكی بێ خاك بگۆڕێت، هەروەها باسی لە دۆسێی كۆتایی هاتنی كارەكانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ نەهێشتنی داعش كرد و گوتی ئەوە بەشێكی بەرنامەی حكومەت بوو، داواشی كرد كارەكان بە شێوەیەكی دۆستانە و بۆ زامنكردنی بەرژەوەندییەكانی هەمووان بەكۆتا بهێنرێت و سەروەری وڵاتیش پارێزراو بێت و گەیشتنیش بەو كارە لەڕێگەی گفتوگۆ و قسەكردن دەبێت، هەروەها داوای كرد پەیوەندی دوو قۆڵی لەگەڵ وڵاتانی جیهان لەڕووی سیاسی و ئابووری و سەبارزی و ئەمنی هەبێت.
    سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە هەڵبژاردنە نێوخۆییەكان بەشدارییان كردوە لە چەسپاندنی شكۆی دەوڵەتی عێراقی و قوولكردنەوەی رۆشەنبیری دیموكراتی و گەشبینی خۆی پیشاندا سەبارەت بە سەركەوتنی حكومەتە نێوخۆییەكان لەبەر ئەوەی هەموویان خواستی ئەوەیان هەیە خزمەتگوزاری پێشكەش بكەن و كەشێكی ڕكابەری دروست بكەن بەرامبەر ئەو هێزانەی بەرەنگاریان دەبنەوە بەتایبەتی لەگەڵ نزیكبوونەوەی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان كە هاندەرێكە بۆ ئەوەی خزمەت زیاتر پێشكەش بكەن، ڕوونیشی كردەوە كە هەبوونی پارە زیاتر پاڵنەرە بۆ بەدی هێنانی گەشپێدان و ئەنجامدانی خزمەتگوزاری.

    لەكۆتاییدا سەماحەتی دووپاتی كردووە كە كارە پێشەنگەكانی ئەو قۆناغە كەرتەكانی تەندروستی و فێركردن و خزمتگوزاری و نەهێشنی گەندەڵی دەبێت و داواشی كرد كەرتەكانی كشتوكال و پیشەسازی و گەشتیاری و وەبەرهێنان و تەكنەلۆژیا زیاتر ئەكتیڤ بكرێت، هەروەها كێشەی كەمی ئاوی بۆ كەمی بەشی عیراق لە ئاو و كەمی ئاو لەسەر ئاستی هەموو جیهان بەهۆی گۆرانكارییەكانی كەش و هەوا گەڕاندەوە، جگە لە خراپی بەڕیوەبردنی دۆسێی ئاو ، داواشی كرد ئاوی باران بقۆسترێتەوە و سوودی لێوربگیرێت و لەگەڵ ئاوی ڕووبار و بەپێوستی زانی بۆ ئاودان ئامێر و كەلوپەلی مۆدێرن بەكار بهێنرێت.

    Related News