• سەماحەتی حەكیم داوای كۆپی ئەزموونی چارچێوەی هەماهەنگی لەنێو هێزە سیاسییەكانی دیكەدا بكرێت و داوای پێداچوونەوە قۆناغەكان و گۆڕانكاری دیاری كراوی  هەندێك دەستوور دەكات

    2024/ 02 /24 

    سەماحەتی حەكیم داوای كۆپی ئەزموونی چارچێوەی هەماهەنگی لەنێو هێزە سیاسییەكانی دیكەدا بكرێت و داوای پێداچوونەوە قۆناغەكان و گۆڕانكاری دیاری كراوی هەندێك دەستوور دەكات

    لەپەراوێزی كارەكانی پێشانگای نێودەوڵەتی عێراق بۆ كتێب لە بەرواری 2024-2-23 بەڕێو عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی دیدارێكی ڕاستەوخۆی لەگەڵ جەماوەر لە هۆڵی قودس هەبوو كە تێیدا وەلامی پرسیارەكانی سەبارەت بە هەموو بوارەكان دایەوە، سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە دۆسێی و كەیسی فەلەستین كەیسی یەكەمی عەرەب و موسڵمانانە و ئەوەی ڕوویداوە لە لە 7ی ئۆكتۆبەر هەموو ئەو وێنەیەی بۆ  ئیسرائیلیان لە ماوەی حەووت دەیە دروست كردبوو لایبرد و هێنا خوارەوە، دەیانگوت ئیسرائیل قەوارەیەكی زوڵم لێكراو و فەرامۆش كراوە لەو كاتەی تاوانی جینۆساید و كوشتنی بەكۆمەڵی بەرامبەر گەلێكی سڤیلی بێ چەكی ئەنجامدا.
    سەماحەتی ئاماژەی بۆ هەڵوێستی عێراق كرد و گوتی " هەڵوێستی گونجاوە لەگەڵ بەیاننامەی مەرجەعیەتی باڵا و هەڵوێستی حكومەت و سەركردە سیاسییەكان لە پاڵپشتی سیاسی و هەكاری مرۆیی، ئەوەش هەمان هەڵوێستی دامودەزگا مەدەنی و میدیایی و شاقەمە، دووپاتیشی كردەوە كە هەڵوێستی عێراق كاریگەری هەبوو لەسەر كەمبوونەوەی پالپشتی نێودەوڵەتی بۆ ئیسرائیل هەتا لە لایەن ئەو دەوڵەتانەی ڕاستەوخۆ پشتگیرییان دەكرد، هەروەها ستایشی هەڵوێستی گروپەكانی كرد بەوەی هێوركردنەوەیان ڕاگەیاندوە لەگەڵ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی كە لە عێراق بەشدارن،  ئەو هەڵوێستەش بەڵگەیەكە لەسەر تێگەیشتنی لەو ڕێژە شەرمەزارییەی ڕووبەڕووی حكومەتی دەكاتەوە كە قۆناغی باشی لە بواری خزمەتگوزاری و گەشەپێدان بڕیوە، هەروەها بۆ تێگەیشتنیان كە غەزە پێویستی بە عێراقێكی بەهێز و خۆڕاگر و بەتوانایە.

    سەبارەت بە سەردانەكەی ئەم دواییەی بۆ میسر  سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە ئەو سەردانە لەچوارچێوەی پەیوەندیكردنە بە ولاتانی ناوچەكە و جیهان، ئەوەش لەژێر هەماهەنگی پێشووتر لەگەڵ حكومەتی عێراق كراوە بۆ ئەوەی هەڵوێستەكان یەك بخرێن، هەروەها ئاماژەی كرد بۆ سروشتی پەیوەندی پتەوی عێراق لەگەڵ میسر لەسەر ئاستەكانی سیاسی و ئابووری و دووپاتی كردەوە كە ئەو ئەزموونە سەلماندی كە ئەو كۆمپانیا میسرییانەی لە عێراق كاردەكەن كارامە و ئەكتیڤن.

    سەماحەتی باسی لە هەڵبژاردنە نێوخۆییەكتنی ئەم دواییە و پێكهێنانی حكومەتەكان تێیدا كرد و دووپاتی كردەوە كەگۆڕانكاری دیار لە نامەركەزییەت كە لەدەستوور هەیە بەدی دەكرێت، گوتیشی گەشبینە بەوەی ئەو حكومەتانە سەركوتوو دەبن لەخواستیان بۆ پێشكەشكردنی دەستكەوتی دیار و گۆڕینی وێنەی پێشوو لەسەر خۆیان، ئاماژەشی كرد كە ئێیستا ڕێژەی ڕەزامەندی لەسەر حكومەتی ناوەندیش زۆر باشە وەك لە ڕاپرسەكانی ئەم دواییە لەچەندین بۆنەدا دەركەوت، دووپاتیشی كردەوە كە گرنگە پارێزگاری لە ئازادی دەربڕین و ئازادی گشتی بەشێوەیەگی گشتی بكرێت و پانتاییەكیش بۆ ئەوانی دیكە هەبێت و ئازادییەكان نەبنە دەروازەیەك بۆ خێرشكردنە سەر خەڵكی دیكە، ڕەتیشیكردەوە كە هیچ دەستدرێژییەك بكرێتە سەر هەر هاوڵاتییەك داواشی لە لایەنی بەرپرس كرد كە تاوانباران ئاشكرا بكەن و كاردانەوەی هەر حاڵەتێك بخەنە ڕوو.

    سەبارەت بە هەڵوێستی بزاڤی مەدەنی سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە ئەو دیدی خۆی لەسەر جووڵەو بزووتنەوەی لاوان هەیە كە بەهۆی شكستەكنی قۆناغەكانی ڕابردوو هاتوەتە ئاراوە، دووپاتیشی كردەوە كە ئەو هەڵوێستی ڕەتكردنەوەی بە شەیتانكردنی لاوانە لەڕێگەی چەند لایەنێك و باڵێوزخانەیەك كە كاری بۆ دەكەن، لەهەمان كاتیشدا بەپێویستی زانی كە بەرپرچدانەوە هەبێت بۆ ئەو لایەنانەی ئەو جوولەیەی لاوانیان قۆستوەتەوە بۆ ئەوەی هەندێك مەبەستی خۆیان بهێننە دی، لێرەش لایەنی ئەمنی بەرپرسیارە لەوەی ڕووبەڕووی ئەو لایەنانە ببێتەوە.

    سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە ئەو كێشانە دەگەڕێتەوە بۆ كەمی گفتوگۆ و كەمی خواست بۆ گوێكردتن و تەنازول كردن داواشی كرد گفتوگۆ بۆ بەشداربووان فراوان بكرێت و بۆ ئەوانەی پاشەكشە دكەن كەم بكرێتەوە.
    سەبارەت بە چوارچێوەی هەماهەنگی سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە ئەو هەنگاوە گرنگە و گوتی " چوارچێوەی هەماهەنگی وەرگێڕانی ناونیشانەكەیەتی لە هەماهەنگی هەڵوێستەكان و چوونە دەرەوە بە هەڵوێستێك لەكاتی ڕێكەوتن و ڕێزگرتنی لایەنی بەرامبەر بووە لەهەر ناكۆنكییەك، ڕوونیشی كردەوە كە چوارچێوەی هەماهەنگی لەڕووی سیاسی كارێكی وای كرد كە لایەنە سیاسی و هاوپەیمانێتییەكانی پێشوو نەیانتوانی بیكەن، داواشی كرد ئەو ئەزموونە له هەموو گۆڕەپانەكانی عێراق بڵاوبكرێتەوە و گوتیشی ئەوە بۆ بەرژەوەندی عیراق و یەكپارچەیی خاكەكەیەتی.

    ئایا ئێمە لە پێداچوونەوەی تەواوین ؟
    لەكاردانەوەی لەسەر ئەم پرسیارە سەماحەتی گوتی " وشەی پێداچوونەوەی گشتی دەبێت ڕوونیبكاتەوە مەبەست لە پێداچوونەوەی گشتی چییە، ئایا ئەو پێداچوونەوە لە شكست و خاڵە نەرێنییەكان پارێزراو دەبێت ، گوتیشی هەڵوێستی ئەوەیە كە لەگەڵ پێداچوونەوەی بەقۆناغە لەگەڵ كۆكردنەوەی خاڵە ئەرێنییەكان ، گوتیشی گۆڕانكارییە دەستووریەكان دەبێت لەشوێنێك دەستپێبكات گكە خاڵی هاوبەش بێت بۆ هەمووان كە ببێتە هۆكار بۆ پێشخستنی ڕژێمی سیاسی بۆ نموونە دیاری كردنی گەورەترین فڕاكسیۆن بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ لە پارێزگار لەنێو جەماوەر دیاری بكات، هەروەها داوای كرد پاڵپشتی حكومەتی سوەدانی بكرێت لەبەر ئەوەی تیشكی خستوەتە سەر لایەنی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان وگوتیشی پێویستە سوود لەو سەقامگیرییە سیاسی و ئەمنی و كۆمەڵایەتییە و بوونی پارە وەربگیرێت كە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەكانی نەوت ئەو هەلە ڕەخساوە.

    Related News