سەماحەتی حەكیم لەگەڵ سەرۆك سیسێ باس لە پەیوەندی دوو قۆڵی و دۆخی غەزە و ڕێگا چارەكانی وەستاندنی شەڕە زاڵمەكە دەكات
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی رەتی حیكمەیی نیشتمانی چاوی بە فەخامەتی عەبدولفەتاح سیسێ سەرۆكی كۆماری میسری عەرەبی كەوت ، لەم دیدارە باس لە پەیوەندییە دوو قۆڵیەكانی بەغدا و قاهیرە و نێوان هەردوو گەلی برا كرا، سەبارەت بە دۆخی سیاسی لە ناوچەكە بەتایبەتی قەیڕانی غەزە كە تارمایی خۆی بەسەر هەموو ناوچەكە كێشاوە و سەماحەتی ستایشی ڕۆڵی میسری كرد لە هەوڵدان بۆ وەستانی شەڕ و گەیاندنی هاوكاری مرۆیی بۆ ئاوارەكان و چارەسەركردنی حاڵاتی مەترسیداری تەندروستی هەندێك لە ڕۆلەكانی غەزە.
سەماحەتی بۆ فەخامەتی سەرۆكی ڕوونكردەوە كە ڕاگرتنی شەڕی غەزە باشترین سەرەتا و مەرجە بۆ كۆنترۆڵكردن و ڕێگاگرتن لە تەشەنەكردنی ململانێیەكان بۆ ناوچەكانی دیكەی ناوچەكە هەروەها بەرپرسیارێتی ئەوەی لە غەزە ڕوودەدات خستیە سەر ئەستۆی كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی و داوای كرد هەنگاوی ڕاستەقینە هەبێت نەك تەنها هەڵوێست بە دەركردنی بەیاننامە بێت.
سەماحەتی ئاماژەی بە دەرچەكانی هەڵبژاردنە نێوخۆییەكانی عێراق كرد و گوتی ئەوە مەرجێكی سەرەكییە بۆ ئەوەی لا مەركەزییەت بەپارێزراوی لەعێراق بمێنێتەوە، گوتیشی ئاستی ڕەزامەندی لەسەر ئاستی خەڵكەكە هۆكاری سەركەوتنی هەڵبژاردنەكان بوو بۆ ئەوەی حكومەتی نێوخۆیی گونجاو بەهەماهەنگی لەگەڵ بۆچوونی حكومەتی ناوەند بۆ خزمەتگوزاری كاربكەن.
سەماحەتی دەستكەوتەكانی حكومەتیلە ماوەی ڕابردوو خستە ڕوو و ڕوونیكردەوە كە حكومەتی سوودانی كاردەكات بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان بەپێی دیدێك كە پێشتر باش هەموو قۆناغەكانی تاوتوێكراوە، داواشی كرد هەموو سوود وەرگرن لەو هەلانەی عێراق لەبواری وەبەرهێنان و لە ڕووی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان پێشكەشی كردوە، سەماحەتی حەكیم گوتیشی عێراق دۆخی ڕكبابەری سیاسی و كۆمەلایەتی و ئەمنی تێپەڕكردوە و ئێستا ڕكابەری خزمەتگوزاری هەیە كە متمانەی هاوڵاتی بە ڕێژێمی سیاسی و دیموكراتی دەگەڕێنێتەوە، هەروەها ستایشی ئەو پێشكەوتنە بیناسازییەی میسری كردو هیوای خواست میسری برا گەورە بە حكومەت و گەل هەمیشە سەرفراز بن و لەخۆشیدا بن.