• سەماحەتی حەكیم چاوی بە ڕێكخراوێكی پەرەپێدانی لاوان دەكەوێت و جەخت لەسەر پالپشتی كردنی تواناكانیان دەكات

    2024/ 02 /18 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە ڕێكخراوێكی پەرەپێدانی لاوان دەكەوێت و جەخت لەسەر پالپشتی كردنی تواناكانیان دەكات

    لەڕۆژی یەكشەممە بەرواری 2024-2-18 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیتشمانی چاوی بە شاندێكی ڕێكخراوی (تەكمین) ی لاوان كەوت و سەرەتا گوێیستی زانیاری تەواو بوو لەسەر كارو چالاكییەكانی ڕێكخراوەكە و پلانەكانی  دواتر جەختی كردەوە لەسەر پێویستی ڕێگا خۆشكردن بۆ لاوان بۆ ئەوەی هەلیان پێ بدرێت و متمتنەیان پێ بكرێت بۆ ئەوەی پڕۆژەی دڵخۆازی خۆیان ئەنجام بدەن، سەماحەتی گوتی زۆرینەی كۆمەڵگای عێراقی لە توێژی لاوانن كە دەگاتە 70% ئەو رێژە بەرزەش چانس و ڕكابەرییەكی گونجاو دەهێنێتە دی بۆ ئەوەی سوود لە توانا و ئێنێرجی ئەو گەنجانە وەربگرین، هەروەها پالپشتیان بكەین و لە بیرۆكەی خراپ دووریان بخەین و بیانكەین بە لایەنێكی بەرهەمهێن و بەسوود.

    سەماحەتی داوای لە لاوانی عێراقی كرد ئەو هەلانە بقۆزنەوە كە لەگەڵ قۆناغی تەمەنیان دەگونجێت و دووپاتی كردەوە كە گرنگە پەرە بە تواناكانی خۆتان بدەن و هەوڵ بدەن پرۆژەی دڵخوزای خۆتان بنیات بنێن، هەروەها ستایشی هەندێك تاقیكردنەوەی سەركەوتووی لەم بوارە كرد و ڕوونیكردەوە كە ئەو زۆر بەلایەوە گرنگە كە لاوان بواریان پێ بدرێت و چانسی ئەوەیان هەبێت خزمەت بكەن و ڕلیان پێ بدرێت بۆ ئەوەی هەندێكیان كارگێری پارێزگاكانی خۆیان بەڕێوە ببەن جا وەك پارێزگار بێت یان جێگرانی پارێزگار و لە ئەنجومەنی پارێزگاكانیش بوونیان هەبێت.

    Related News