سەماحەتی حەكیم .. دوای ئەوەی ڕاگەیەنرا كە عێراق داعشی تێدا نییە پێویست بە هاوپەیمانێتی نێودەڵەتی ناكات بۆ لەناوبردنی داعش
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز سەماحەتی شێخ موحسنی ئایجنی سەرۆكی ئەنجومەنی دادی باڵای ئێران و شاندی یاوەری كرد، لەم دیدارە كە بە ئامادەبوونی چەند كەسایەتیك لە سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەنجامدرا سەرەتا پیرۆزبایی یادی لەدایك بوونی هەموو ئیمامەكانی ئەهلی بەیت (سڵاویان لێبێت)ی كرد و دووپاتی كردەوە كە سەردانە فەرمییەكانی نێوان عێراق و ئێران بەڵگەی ئەو پەیوەندییە كۆمەلایەتی و ئانییە بەتینەیە نێوان هەردوو گەلی عێراقی و ئێرانی.
سەماحەتی باسی لە سروشتی خاڵە هاوبەشەكانی هەردوو گەلی دۆست كرد و گوتی " ڕۆڵی شوێن و مەزارە پیرۆزەكان لە هەردوو وڵات لەگەڵ هەردوو حەوزەی زانستی پیرۆز ل نەجەفی ئەشرەف و قوم لەگەڵ دروشمە ئاینییەكان و بوونی زۆرینەی لایەنگرانی ئەهلی بەیت لە هەردوو وڵاتە دۆستەكە گرنگترین خاڵەكانە.
سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە پێكهاتەی كۆمەڵایەتی گەورە هۆكار بوو بۆ ڕووخان ڕژێمی دیكتاتۆری، ئێستاش عێراق ڕۆڵێكی گرنگ و سەرەكی لە بەڕێوەبردن و دروستكردنی بڕیار هەیە، ئاماژەشی كرد كە ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو قوربانییانەی گەلی عێراق پێشكەشی كردوە و بۆ خوێنی ئەو شهیدانە دەگەڕێتەوە كە لە پێناو ئەو گەلە و ئازادییەكەی رۆیشت.
سەماحەتی حەكیم ئاماژەشی بۆ ئەو ڕكابەرییانە كرد كە عێراق لە دوو دەیەی ڕابردوو تووشی هاتوە و ڕوونیكردەوە كە عێراق ڕكابەری كۆمەلایەتی و سیاسی و ئەمنی بەهۆی كارامەیی و ژیری ڕۆڵەكان و هاوڕێیان تێپەڕكرد كە لەسەرووی هەموویان كۆماری ئیسلامی ئێران بوو.
سەماحەتی سورشتی ئەو ڕۆڵانەی ڕوونكردەوە كە چوارچێوەی هەماهەنگی و پێشتریش هاوپەیمانێتی نیشتمانی ئەنجامیان دابوو بۆ ئەوەی چەندین كێشە و قەیران تێپەڕ بكرێت، هەروەها ئاماژەی بۆ ڕۆڵی سەرەكی مەرجەعیەی ئاینی كرد بەنوێنەرایەتی ئیمام سیستانی بۆ ئەوەی سەقامگیری دۆخی عێراق پارێزراو بێت ئەویش بەهۆی ڕێنماییە دروستەكانی سەماحەتیان لە ساتە هەستیار و یەكلایی كەرەوەكان، هەروەها باسی حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنیەكانی كرد لە پارێزگاری كردن لە عێراق كرد و گوتیشی دروشمە حوسێنییەكان وێستگەیەكی گرنگ بوو بۆ كۆكردنەوەی لایەنگرانی ئەهلی بەیت(سڵاویان لێبێت) و پاراستنیان بیرۆكەو ڕكابەری هزری نەخوازراو لە عێراق و ناوچەكەدا.
سەماحەتی ئاماژەی بۆ پێشهات و ڕووداوەكانی دۆخی فەلەستینی كرد لە كوشتنی بەكۆمەڵی ڕووبەڕووی گەلی فەلەستینی دەبێتەوە و ستایشی هەڵوێستی عێراقی بە مەرجەعیە و حكومەت و گەل كە بەرگری لە برا فەلەستینییەكانیان دەكەن و دان بە زوڵم لێكردنیان دەنێن، هەروەها گوتیشی سەركۆنەی پالپشتی نێودەوڵەتیمان بۆ قەوارەی زانیۆنی لە دەستدرێژی بۆ سەر فەلەستین كردوە.
دەربارەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ نەهێشتنی داعش، سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە ئەو هاوپەیمانێتییە بە داوایەكی حكومەتی عێراقی هاتوە و دوای ئەوەش كە عێراق ڕایگەیاند كە داعش لێرە نەماوە، پێویست بە مانەوەی ئەو هێزانە ناكات، ئێستا عێراق سەرپەرشتی نێودەوڵەتی قبوول ناكات، جەختیشی كردەوە كە پاڵپشتی سەرجەم هەنگاوەكانی حكومەتی كردوە بۆ گفتوگۆ كردن بۆ كۆتایی پێ هێنانی كاری هاوپەیمانان لە ماوەیەكی دیاری كراودا.
سەماحەتی ڕونیشكردەوە كە سروشتی ئاوەدانكردنەوە و پڕۆژەكانی گەشەپێدان كە عێراق بە سەرپەرشتی حكومەتی سوودانی بەخۆیەوە بینیوە و بە پالپشتی چوارچێوەی هەماهەنگی دەكرێت، لەسەر ئاستی خەڵكی جێی خۆشحاڵی زۆر بووە و ئەرێنی بووە، ئەوەش وایكرد كە چوارچێوەی هەماهەنگی لە هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییە ئەنجامی زۆر باش دەستەبەر بكات.