سەماحەتی حەكیم سەركۆنەی ئەو لێدانانە دەكات كە حەشدی شەعبی كردە ئامانج و هۆشداری لە كاریگەری بەسەر دۆخی ناوچەكە دەدات
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز یاسر ئەلمالكی سەرۆكی فڕاكسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەران، لەم دیدارە باس لەدۆخی گشتی سیاسی عێراق كرا، سەماحەتی سەركۆنەی ئەو لێدانانەی كرد كە هەندێك لە سەركردەكانی حەشدی شەعبی كردە ئامانج و دووپاتی كردەوە كە دووبارەكردنەوەی ئەو كارانە دۆخی ئەمنی ناوچەكە ئاڵۆز دەكات و لە دهاتووشدا كاریگەری خراپی لەسەر ڕەوشی ئەمنی هەموو ناوچەكە دەبێت.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە پاڵپشتی ڕێڕەوی حكومەتە نێوخۆییەكان بكرێت و داواشی كرد تەواو بكرێت و جەختیشی كردەوە لەسەر پێویستی پابەندبوون بە كاتی دیاری كراو بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكان، هەروەها پێویستی كاری تەواوكاری نێوان پارێزگاران و كاری ئەنجومەنی پارێزگاكان.
دەربارەی دۆخی ناوچەكە، بەڕێز حەكیم دووپاتی كردەوە كە گرنگە شەڕی غەزە وەك سەرەتایەك بۆ گەڕانەوەی ئارامی بۆ ناوچەكە بوەستێنرێت، داواشی مرد شارەكە ئاوادان بكرێتەوە و ئاوارەكان بگەڕێنەوە و خەڵكی سڤیل پارێزراو بن لەو كارە دڕندانەی ئیسرائیل بەرامبەریان لە غەزە ئەنجامی دەدات.