سەماحەتی حەكیم گرنگی لێك نزیككردنەوەی بۆچوونەكان نێوان حكومەتی ناوەندی وحكومەتی هەرێم دووپات دەكاتەوە و داوای دادپەروەری بۆ فەرمانبەران دەكات
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز بافل تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كەوت و باسی دۆخی عێراق و ناوچەكەی لەگەڵ كاریگەریان لەسەر سروشتی عێراق كرد، هەروەها دووپاتی كردەوە كە پێویستە سەقامگیری ئیستا پارێزراو بێت و هەوڵ بدرێت ببێتە سەقامگیرییەكی هەمیشەیی لەسەر هەموو ئاستەكاندا، هەروەها دووپاتی كردەوە كە دەبێت بۆچوونەكانی نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێم لەیەك نزیك بكرێنەوە و ڕوونیشی كردەوە كە پێویستە چینی فەرمانبەران لە هەر شوێنێك بن ماف و مووچەكانیان وەربگرن بۆ ئەوەی بتوانن پابەندی ئەركەكانی ڕۆژانە و ئەركی خانەوادەكانیان بن.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر هاوتاكردنی ماف بە ئەركەكان و گوتی دەبێت ئەو هاوكێشەیە پەیڕەوی بكرێت و مایەی قبوول بێت، لەبەر ئەوەی دەرئەنجامەكانی دەبێتە هۆی بەرقەرار بوونی دادپەروەری كۆمەڵایەتی لەهەموو وڵات، هەروەها داوای لە لایەنە سیاسییەكان كرد كە ئەو بەرپرسیارێتییە لەو لایەنە لە ئەستۆ بگرن.
سەبارەت بە دۆخی غەزە، سەماحەتی هەڵوێستی خی دووپات كردەوە بەوەی كە دەبێت شەڕ بوەستێنرێت و هاوكاری مرۆیی بە ئاوارەكان بگات و شارەكەش ئاوەدان بكرێتەوە و خەڵكەكەشی بگەڕێنەوە، هەروەها هۆشداری دا لەوەی كە كەیسی فەلەستینی نەبێتە كەیسی گەلێكی بێ خاك، هەروەها بەرپرسیارێتی ئەو بێ دەنگییە بەرامبەر ئیسرائیل و ئەو تاوانانەی دژ مرۆڤایەتی و بەهای مرۆڤایەتی و پێچەوانەی عورفی نێودەولەتی دەیكات، خستە سەر ئەستۆی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی