سەماحەتی حەكیم دووپات دەكاتەوە كە گرنگە هەڵبژاردنی حكومەتە نێوخۆییەكان لەسەر بنەمای كارامەیی و دەستپاكی و خاسیەتی سەركردایەتی بێت
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز مەسەنا ئەلسامەرائی سەرۆكی هاوپەیمانێتی عەزم، لەم دیدارە باس لە دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە كرا، سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە گرنگە سەقامگیری عێراق بە پارێزراوی بمێنێتەوە، لەگەڵ گرنگی ئەوەی سەقامگیرییەكە پتەوتر بكرێت تا ببێتە هەمیشەیی، دووپاتیشی كردەوە كە گرنگە هەڵبژاردنی كەسایەتییەكان بۆ حكومەتە نێوخۆییەكان لەسەر بنەمای كارامەیی و دەستپاكی و هەبوونی سیفاتی سەركردایەتی بێت.
لە تەوەرێكی دیكەدا باس لە ڕووداوەكانی ئەنجومەنی نوێنەران كرا، سەماحەتی ئاماژەی كردكە گرنگە بابەتی دانانی سەرۆكێكی دیكە یەكلایی بكرێتەوە، هەروەها پێویستە ڕۆڵی كاری بەرامبەرڕێڕەوی حكومەت لە نەهێشتنی گەندەڵی و سەركۆنەكردنی كاری دوژمندارانە بەرامبەر غەزە ئەكتیڤ بێت، داواشی لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كرد ڕۆڵی خۆی بگێڕیت لەمەڕ ئەو كارە دڕندانەی ئیسرائیل بەرامبەر غەزە و شەڕەكە بوەستێنرێت و یارمەتی مرۆیی بە گەلی فەلەستینی ئابڵوقە دراو لە غەزەی خۆڕاگر بگات.