سەماحەتی حەكیم لەگەڵ بلاسخارت باسی پەیوەندی لەگەڵ نەتەوە یەكگرتوەكان دەكات و پاڵپشتی خۆی بۆ حكومت دەربڕی بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە خاتوون جەین بلاسخارت نوێنەری نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق، هەردوو لایەن باسیان لە دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندی نێوان عێراق و نەتەوە یەكگرتوەكان كرد، سەماحەتی دووپاتی كردوە كە گرنگە بگەنە قۆناغی هاوبەشی دوو قۆڵی لەگەڵ ڕێكخراوی نێودەوڵەتی دوای ئەوەی عێراق توانی بەسەر زۆربەی ڕكابەرییە نێوخۆی و دەرەكییان زاڵ بێت، هەروەها جەختیشی كردەوە لەسەر پاراستنی ئەو سەقامگیرییەی لە عێراق بەهۆی قوربانی دانی عیراقییەكان بەهەموو پێكهاتەكان هاتوەتە دی.
سەماحەتی ڕوونیكردەوە، كە ئەنجومەنی پارێزگاكانی داهاتوو گرنگە بۆ پتەوكردنی سەقامگیری و پێشخستنی بواری ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان، هەروەها پالپشتی خۆی بۆ حكومەتی عێراقی دەربڕی بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بۆ كۆتایی پێهێنانی كارەكانی و گواستنەوەی بۆ قۆناغی پەیوەندی دوو قۆڵی بۆ خزمەتكردنی هەردوو لایەن.
سەماحەتی داوای لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كرد بەرپرسیارێتیەكانی خۆی لەمەڕ قەیڕانی غەزە لە ئەستۆ بگرێت، گوتیشی بێدەنگی لە بەرامبەر كوشتنی بەكۆمەڵی گەلێكی بێ چەك لێدانێكی زەقی بەها و بنەماو یاسا نێودەوڵەتیەكانە، داواشی كرد شەڕ ڕابگیرێت و یارمەتی و هاوكاری بۆ ئاوارەكان بەو سەرماو سۆڵە بگەیەنرێت.