• سەماحەتی حەكیم ستایشی هەڵوێستەكانی ڕووسیا دەكات كە پاڵپشتی لە كەیسە دادپەروەرەكانی ناوچەكە و جیهان دەكات

    2024/ 02 /10 

    سەماحەتی حەكیم ستایشی هەڵوێستەكانی ڕووسیا دەكات كە پاڵپشتی لە كەیسە دادپەروەرەكانی ناوچەكە و جیهان دەكات


     

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە بەڕیز ئیلبرۆس كۆتراشیف باڵیۆزی ڕووسیا لە بەغدا كەوت و ستایشی هەڵوێستەكانی ڕووسیای لە بۆنە نێودەوڵەتییەكان كرد بە پالپشتی كردنی كەیسە دادەپەروەرەكانی ناوچەكە و جیهان، هەروەها لەم دیدارە بیروبۆچووكان سەبارەت بە دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە  ئاڵوگۆڕ كرا، هەروەها باس لە پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان بەغدا و مۆسكۆ كرا.


     

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێویستە قەیڕانی غەزە كۆتایی پێ بێت، ڕوونیشی كردەوە كە ڕاگرتنی شەڕو گەڕانەوەی ئاوارەكان مەرجێكی سەرەكییە بۆ ئەوەی سەقامگیری بگەڕێتەوە ناوچەكە و تا لە گرژی و ئاڵۆزی زیاتر دوور بكەوێتەوە.


     

    سەماحەتی ئاماژەشی كرد بۆ ئەو ڕۆڵەی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەیگێڕن بۆ ئەوەی سەقامگیری ناوخۆیی پتەوتر بێت، جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی بوار بە كەسایەتی بەتوانا و دەستپاك و خەڵكی باش لە كارگێری بدرێت تا پۆست وەربگرن و داواشی كرد هەوڵ بدرێت وەبەرهێنانی دەرەكی ڕابكێشرێت بۆ ئەوەی سوود لەو هەلە نایابانە وەربگرن كە عێراق پێشكەشی كردوە بەتایبەتی دوای ئەو سەقامگیرییەی لە ڕووی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووری بەخۆیەوە بینیوە.

    Related News