سەماحەتی حەكیم : ڕاگرتنی شەڕی غەزە دەبێتە هۆی سەقامگیری و ناوچەكە لە گرژی زیاتر دوور دەخاتەوە
لەمیانەی پێشوازی كردن سەماحەتی عەمار حەكیم بۆ بەڕێز تاریق عەبدولا فەرەج باڵیۆزی كوێت لە عێراق، باس لە پەیوەندی دوو قۆڵی هەردوو وڵات و گەلی برا كرا، هەورەها كوێت پیرۆزبایی لە حكومەتی و گەلی عێراق كرد بە بۆنەی پێكهێنانی حكومەتی تازە، هەروەها بەڕێزیان پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنە نێوخۆییەكانی ئەم دواییەی كرد و بەتایبەتی بەدەستهێنانی ئەو كورسیانەی هاوپەیمانێتی هێزەكانی گەلی نیشتمانی دەستەبەری كردن.
سەماحەتی لەگەڤل باڵیۆزی كوێت باسی دۆخی ناوچەكەی كرد و ڕوونیكردەوە كە پێویستە شەڕی غەزە كۆتایی پێ بهێنرێت بۆ ئەوەی هێوری بۆ ناوچەكە بگەڕێتەوە ولە گرژی زیاتر دوور بكەوێتەوە، هەروەها جەختی لەسەر هەماهەنگی كردنی هەڵوێستەكان لەسەر ئاستەكانی نێودەوڵەتی و دیپلۆماتی كرد بۆۆ ئەوەی كۆتایی بەو قەیڕانە بهێنن كە بووەتە جینوساید و كوشتنی بەكۆمەڵ و پێشێلكردنی دیاری مافەكتنی مرۆڤ و سیستەمی بەهاكان و یاسا نێودەوڵەتییەكان.