سەماحەتی حەكیم كارەكانی كۆنگرەی ئاسۆیەكانی داهاتووی یاوەرانی ئەهلی بەیت لە جیهان دەكاتەوە و ستایشی ئامادەبوونی فیكری و زانستیان دەكات
لەپەراوێزی كارەكانی خولی دووەمی كۆنگرەی ئاسۆیەكانی داهاتووی یاوەرانی ئەهلی بەیت لە جیهان (سڵاویان لێبێت)، لە دەستپێكی دانیشتنەكان بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە چەندین كەسی بەڕێزو پایە بەرزی كە پێك هاتبوو لە شێخ و زانایان و چەند كەسێكی بەهرەمەندی بەشدار بوو لە هەموو جیهان كرد، سەماحەتی پێشوازی لە هەموو ئامادەبووان لە بەغدای خێرو ئاشتی كرد و پیرۆزبایی لەدایك بوونی شازادەی باوەڕداران عەلی كوڕی ئەبی تالیب (سلاوی لێ بێت) كرد.
سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە ئەو كۆنگرەیە گرنگە و دەریدەخات كە عێراق ڕۆڵێكی سەركردایەتی هەیە لە جووڵەی مێژوو لەسەرەتا و لە كۆتایی بەهۆی ئال موحەمەد.
سەماحەتی دووپاتیشی كردەوە كە گرنگی نەجەفی ئەشرەف بەهۆی ڕەوزەی عەلەوی و حەوزەی زانستی پیرۆزە كە تەواوكاری حەوزەی قومی پیرۆزە و ئەوەش سروشتی هاریكاری نێوان هەردوو حەوزەكەیە، و ئاماژەی كرد كە ڕۆڵی گەورە سەردانیكردنی چلەی ئیمامی حوسێنە (سلاوی لێبێت)، بەتایبەتی لە ڕووی فیكری و ڕۆشەنبیری، لێرەش عێراق وەك وێستگەیەكی گرنگ مێژوو و جوگرافیا بەیەكەوە دەبەستێتەوە.
سەماحەتی سروشتی ئەركەكەی ڕوونكردەوە كە مەینەتییەكان بۆ شایستە و پێدان دەگۆڕێت و ستایشی ئامادەبوونی فیكری و زانستی ئەهلی بەیتی كرد و جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی كە تاوتوێكردنی عەقیدە و بڕوا و نیشتمان بە تیروتەسەلی بێت، گوتیشی عەقیدەە و بڕوا هەموو لایەنگرانی ئەهلی بەیت كۆدەكاتەوە، بۆیە وا دەردەكەوێت كە درەوشاوەن وێرای جیاوازی نیشتمان و سروشتی كۆمەڵایەتیان.
سەماحەتی ڕكابەری هەر گرنگی ئێستای خستە ڕوو كە كەیسی فەلەستینە و هۆشداری دا لە پرۆژەیەك كە دەیەوێت فەلەستین بێ خاك بهێڵێتەوە.