• سەماحەتی حەكیم ستایشی ئەركی زانایان و شێخەكان دەكات لە پەیوەستكردنی خەڵك بە ئاین و عەقیدەیان

    2024/ 01 /24 

    سەماحەتی حەكیم ستایشی ئەركی زانایان و شێخەكان دەكات لە پەیوەستكردنی خەڵك بە ئاین و عەقیدەیان

    سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بەسەماحەتی شێخ عەبدولمونعیم ئەلزێن سەرۆكی ئەنجومەنی زانایانی ئەهلی بەیت لەسەنیگال (سڵاوی لێ بێت، لەم دیدارە هەردوولا باسیان لە دۆخی ئەهلی بەیت لە سەنیگال و كیشوەری ئەفریقیا كرد، سەماحەتی حەكیم ستایشی هەموو گەورە و ئەو شێخانەی كرد لە بواری ئامۆژگاری و ڕێپیشاندان و بەیەك گەیاندنی خەڵك بە ئاین و پڕۆگرامی ئەهلی بەیت كاردەكەن (سڵاویان لێبێت).

    سەماحەتی بۆچوونەكانی لەسەر گرنگترین ئەڕكابەرییانەی كرد كە ڕووبەڕووی سروشتی ئیسلامی لە هەموو جیهان دەبێتەوە و جەختیشی لەسەر نوێكردنەوەی گوتاری ئاینی بەتایبەتی  بۆ چینی لاوان كرد.
    سەبارەت بەدۆخی فەلەستین، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێت بەرپرسیارێتی ئەوەی لە غەزە ڕوودەدات هەمووی بگرێتە ئەستۆ كە بەهۆی بێ دەنگی ئەوانە لەمەڕ ئەو قەسابخانە و جینۆسایدەی بەرامبەر گەلێكی سڤیل ئەنجام دەدرێت، هەروەها داواشی كرد كە یەك بن و كار لەسەر گەیاندنی دەنگی فەلەستینی بەهەموو توانایان بكەن.

    Related News