• سەماحەتی حەكیم لەگەڵ  شێخ خەتیب ئەو ڕكابەرییانە تاوتوێ دەكات كە ڕووبەڕووی نەتەوەی ئیسلامی دەبێتەوە بەتایبەتی قەیڕانی غەزە

    2024/ 01 /24 

    سەماحەتی حەكیم لەگەڵ شێخ خەتیب ئەو ڕكابەرییانە تاوتوێ دەكات كە ڕووبەڕووی نەتەوەی ئیسلامی دەبێتەوە بەتایبەتی قەیڕانی غەزە

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز عەلامە و زانا شێخ عەلی خەتیب جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی ئیسلامی باڵای شیعەكانی لوبنان كەوت، لەم دیدارە كە بەڕێز عەلی ئەلحەباب باس لەو ڕكابەرییانە كرا كە ڕووبەڕووی نەتەوەی ئیسلامی دەبێتەوە بەتایبەتی ئەوەی گەلی  فەلەستینی لە جینیۆساید لەسەر دەستی ماكینەی سەربازی ئیسرائیلی تووشی دەبێت، سەماحەتی جەختی كردەوە كە پێویستە ئەو شەڕە ڕابگیرێت و پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتی لە ڕاگرتنی خوێن ڕشتنی فەلەستینییەكان بگرێتە ئەستۆ.

    سەبارەت بە دۆسێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی عێراق و لوبنان سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە ئەو پەیوەندییە لەسەر هەموو ئاستەكان پتەوتر بكرێت، سەبارەت بە دۆخی عێراقیش سەماحەتی حەكیم گوتی كە عێراق بەرەوە سەقامگیری زیاتر دەڕوات ئەوەش كاریگەری ئەرێنی لەسەر ئاوەدانكردنەوە و پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری دەبێت، بۆیە پێوستە پارێزگاری لەو سەقامگیرییە بكرێت و هەوڵبدرێت بچەسپێت و باشتر بكرێت، هەروەها هیوای خواست هەموو پاریزگاكانی عێراق لەڕووی ئاوەدان كردنەوە و خزمەتگوزاری بەرەو پێش بچن و كاتێك ئەنجومەنی پارێزگای بەهێز و تەبایان پێك هێنا.

    لەكۆتاییدا سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر گرنگی كۆتایی پێهێنانی ئەركی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی و گۆڕینی پەیوەندی بۆ پەویەندی دوو قۆڵی بەشێوەیەك كە بەرژەوەندی عێراق پارێزراو بێت و گوتیشی تیرۆر و تۆقاندن ئێستا تەنها هەڕەشەیەكی ئەمنی بچووكە و وەك پێشتر نییە كە هەڕەشەیەكی سەربازی بوو.

    Related News