سەماحەتی حەكیم گرنگی یەكبوونی گوتاری ئاینی و نوێكردنەوەی لەگەڵ دۆخی ڕكابەرییەكان دووپات دەكاتەوە
لەچوارچێوەی دیداری سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لەگەڵ بەڕێز میشعان خەزرەجی سەرۆكی دیوانی وەقفی سووننە بەڕێز حەكیم دووپاتی كردەوە كە گرنگە گوتاری ئاینی یەكبخرێت و لەگەڵ جۆر و دۆخی ڕكابەرییەكانی ئێستاش نوێ بكرێتەوە ، هەروەها جەختیشی كردەوە لەسەر بەكارهێنانی شێوازی تازە لە تاوتوێكردن و ڕا دەربڕین و گوێگرتن لە بۆچوونی نەوەكانی ئێستا.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر پێوستی ئەوەی كە دامودەزگای ئاینی ڕۆڵی خۆی لە چارەسەركردنی كێشەكنی كۆمەڵگا بگێڕێت و لەوانە ڕكابەری بەكارهێنانی مادی هۆشبەر و كێشەكانی جیابوونەوە (تەلاقدان) و كێشەكانی خێزان بەشێوەیەكی گشتی.
هەروەها گرنگی یەكبوونی هەڵوستی ئیسلامی سەبارەت بە قەیڕانی غەزەی دووبات كردەوە و ئەو تاوانانەی وەك بۆردومانكردنی خەڵكەكە و تاوانی جینۆ ساید و بەكۆمەڵ كوشتنی گەلی غەزە و گەمارۆدانی شارەكە و ڕێگا گرتن لە گەیشتنی خوراك و دەرمانی خستە سەر ئەستۆی كۆمەڵگای نێو دەوڵەتی.