لەدیداری باڵوێزی ئەمەریكی : سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە گرنگە ئەركی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بەكۆتا بهێنرێت
بەڕێز سەماحەتی عەمار حەكیم چاوی كەوت بە خاتوون ئەلینا رۆمانیسكی باڵیۆزی وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا لە عێراق و لەم دیدارە باس لە دۆخی سیاسی و پەیوەندی دوو قۆڵی بەغدا و واشنتۆن كرا، سەماحەتی حەكیم ستایشی ئەو ڕۆلەی كرد كە حكومەتی عێراقی بۆ سەپاندنی هڵگرتنی بەرپرسیارێتییەكان گرتوویەتە ئەستۆی خۆی بەتایبەتی لە دابین كردنی خزمەتگوزاری و تەواو كردنی پڕۆژەكان.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێویستە شەڕی غەزە بوەستینرێت لەبەر ئەوەی تەنها بەو ڕێگەیە ناوچەكە لەشەڕی زیاتر و ئاژاوەی زیاتر دەپارێزیت، سەماحەتی داوای لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كرد بەپرسیارێتی خۆی سەبارەت بەدۆخ و مەینتییەكانی خاكە داگیركراوەكانی فەلەستین ڕوودەدات.
لەكۆتاییدا سەماحەتی بەگرنگی زانی كە هاوپەیمانان كۆتایی بە كارەكانیان بهێنن و ڕوو لە پەیوەندی دوو قۆلی بكەن و گوتیشی "داعش ئێستا هەڕەشەیەكی سەربازی نەماوە و تەنها هەڕەشەیەكی ئەمنی دیاریكراوە لەسەر سنوورەكان بەدی دەكرێت، لەبەر ئەوەی داڵدەی كۆمەڵایەتی نەماوە.