سەماحەتی حەكیم لەگەڵ سەرۆككۆمار دۆخی سیاسی و پالپشتی كردنی حكومەت لە بەرنامەی خزمەتگوزاری تاوتوێ دەكات
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە فەخامەتی دكتۆر عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆككۆماری عێراق كرد و لەگەڵ ئەودا دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا،هەروەها هەر لەم دیدارە پالپشتی حكومەت لە جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومی و خزمەتگوزاری قسەی لەسەر كرا.
هەردوولایەن دووپاتیان كردەوە، كە پێویستە ئەو سەقامگیرییەی لەسەر ئاتەكانی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئەمنی بەدەستهاتوە بە پارێزراوی بمێنێتەوە و ئەو قۆناغەش بقۆسترێتەوە بۆ چارەسەری ڕیشەیی چەند دۆسێیەكی هەڵپەسێردراو.
سەماحەتی حەكیم و فەخامەتی سەرۆككۆمار جەختیان كردەوە لەسەر ئەوەی كە دەبێت شەڕی غەزە بوەستێنرێت و سەماحەتی گوتی ڕاگرتنی ئەو شەڕە پێویستە بۆ ئەوەی سەقامگیری ناوچەكە بگەڕێتەوە و ڕێگا لە پەرەسەندنی شەڕەكە بگیرێت، هەروەها كۆمەڵگا نێودەوڵەتی ئاگادار كردەوە كە سیاسیەتی بێ دەنگییان بەرامبەر قەیڕانی غەزە زیانی بۆ بەرژەوەندی هەمووان دەبێت.