سەماحەتی حەكیم دەكات سنجار لەلایەن كەسەكانی شارەكە بەڕێوە ببرێت
سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی پارێزگاری لەو دەستكەوتە ئەمنییە بكرێت كە هەموو چین و توێژەكانی گەلی عێراق بەهۆی قوربانییەكانیان رۆڵیان تێدا هەبوو، هەروەها لە دیداری لەگەڵ بەڕێز وەحید مەندۆ سەرۆكی بزووتنەوەی ئێزیدی دووپاتی كردەوە كە كە دەبێت چاكسازی بكرێت و بەرەو پێش برۆن و ئاوارەكان بگەڕێنەوە و ڕێگا بدرێت خەڵكی سنجار خۆیان كاروباری قەزایەكەیان بەڕێوە ببەن، هەروەها داوای كرد كەشێكی باشیان بۆبڕەخسێت بۆ ئەوەی وەبەرهێنان لەوێ بكرێت و هەلی كاریش بۆ خەڵكی سنجار دابین بكرێت.