• سەماحەتی حەكیم جەخت دەكاتەوە لەسەر دیاریكردنی كەسایەتییەك كە بتوانێت ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوە ببات و ئارامی سیاسی دروست بكات

    2024/ 01 /20 

    سەماحەتی حەكیم جەخت دەكاتەوە لەسەر دیاریكردنی كەسایەتییەك كە بتوانێت ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوە ببات و ئارامی سیاسی دروست بكات

    لەرۆژی شەممە بەرواری 2024-1-20 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی  هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز محەمەد حەلبووسی سەرۆكی حزبی تەقەدوم كەوت، لەم دیدارەدا هەردوولا باسیان لە تازەترین پێشهاتی سیاسی عێراق و ناوچەكە كرد، سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە گرنگە پارێزگاری لەو سەقامگیرییە بكات و وەك هێڵێكی بۆ بەدی هێنانی سەقامگیری هەمیشەیی هەژمار بكرێت.

    سەبارەت بەدۆسێی ئەنجومەنی نوێنەران سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كەپێویستە ئەو كەسایەتیەی بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دیاری دەكرێت، توانای ئەوەی هەبێت كاروباری ئەنجومەنەكە بەڕێوە ببات و ئارامی سیاسی بەدی بهێنێت و پاڵپشتی ئەندامانی ئەنجومەنی هەبێت.

    سەبارەت بە ئەنجومەنی پارێزگاكان دووپات كرایەوە لەسەر ئەوەی كە گرنگە حكومەتە خۆجێیەكان بەدشار بێت لە پتەوكردنی سەقامگیری و پالپشتی ڕەوتی خزمەتگوزاری حكومەت، هەروەها داواشی كرد حكومەتی هاوسەنگ لەسەر بنەمای كارامەیی و دەستپاكی و توانای بەرز بێت بەشیوەیەك كەب توانێت پێشكەوتنێكیی بەرچاو لە بواری خزمەتگوزاری و گەشەپێدان لە پارێزگاكە دروست بكات.


    لەكۆتایی قسەكانیدا، سەماحەتی حەكیم هاوسۆزی خۆی و هاوپەیمانێتی بۆ گەلی فەلەستینی لە مەینەتیەی ئەوان دووپات كردەوە، هەروەها بە پێویستی زانی شەڕی غەزە بەكۆتا بێت و گوتیشی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێت بەرپرسیارێتی ئەو مەینتەتییانەی گەلی فەلەستین لە ئەستۆ بگرێت.

    Related News