سەماحەتی حەكیم داوای چارەسەركردنی كێشەكانی ناوچەكە لە گفتوگۆ دەكات و پرسەی خۆی بۆ قوربانیانی كوردستان ڕاگەیاند
لەرۆژی 2024-1-17 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵێك لە سەركردەكانی رەوتی حیكمەی نیشتمانی كەوت و لەم دیدارەدا باس لە پێویستی پێكهێنانی حكومەتی ناوخۆیی بەهێز و بەتوانا كردەوە كە بتوانێت ئەركی بە باشی بە جێبگەیەنێت و پەرە بە ئاستی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان لە پارێزگاكان بدات، سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە دەبێت كێشەكنی ناوچەكە بە گفتوگۆ چارەسەر بكرێت و ناوچەكە لە گرژی و ئاڵۆزی بەدوور بگیرێت، هەروەها هاوسۆزی و پرسەی خۆی بە قوربانیانی هەرێمی كوردستان پێشكەش كرد.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە دەبێت بچنە گۆڕپان و مێو خەڵك بۆ ئەوەی خزمتگوزاری پێشكەش بە رۆڵەكانی عێراق پێشكەش بكەن و لەگەڵ خەڵكیش بەردەوام لە پەیوەندی دابن.
لەكۆتاییدا سەبارەت بە دۆخی فەلەستینی سەماحەتی بەگرنگی زانی پاڵپشتی بۆچوونی حكومەت بكرێت بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومی هەروەها جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی كە دەبێت كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی بەرپرسیارێتی خۆی لەئەستۆ بگرێت لە شاگرتنی شەڕی غەزە و هێنانە ناوەوەی هاوكاری مرۆیی بۆ گەلی فەلەستینی ئابڵوقەدراو لە غەزە.