• سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە جەمال زاری دەكات و ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییەی لەگەڵ تاتوێ دەكات

    2024/ 01 /15 

    سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە جەمال زاری دەكات و ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییەی لەگەڵ تاتوێ دەكات

    سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز جەمال ئەلزاری ئەمینداری گشتی پرۆژەی نیشتمانی عێراقی كەوت و لەم دیدارە باس لە دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكەی كرد و پاڵپشتی حكومەت بۆ بەرنامەی حكومەت لەڕووی خزمەتگوزاری دەربڕی.

    هەروەها سەماحەتی ئەنجامی هەڵژاردنە ناوخۆییەكانی ئەم دواییەی تاوتوێ كرد و بە گرنگی زانی حكومەتی خۆجێی بەتوانا دیاری بكەن بۆ ئەوەی دۆخی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان باشتر بكرێت و هەروەها سەقامگیری سیاسی و كۆمەڵایەتی و كۆەڵایەتی و ئابووری و ئەمنی باش بكرێت.
    سەبارەت بە ڕووداوەكانی ئەم دواییەی غەزە سەماحەتی جەختی كرد لەسەر دەبێت ئەو شەڕەی غەزە ڕابگیرێت و وڵاتانی جیهانیش بەرپرسیارێتی خۆیان ڕابگەیەنن، بۆ ڕزگار كرنی گەلی فەلەستینی سڤیل و بێ چەك كە بەهۆی مەكینەی جەنگی ئیسرائیلی تووشی جینۆساید و كوشتنی بەكۆمەل هاتوون.

    Related News