سەماحەتی حەكیم چاوی بە بارزانی كەوت و جەختی لەسەر پاراستنی سەقامگیری و بەردەوامبوونی كردەوە
لەرۆژی یەكشەممە بەرواری 2024-1-15 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی كرد لە بەڕێز نێچیرڤان بەرزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد و بەیەكەوە بیییوڕایان سەبارەت بە دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرد، لەم دیدارە دووپات كرایەوە كە گرنگە پارێزگاری لەو سەقامگیرییە بكرێت كە لە ڕووەكانی سیاسی و ئابووری و ئەمنی و كۆمەڵایەتی هاتوونەتە دی.
سەماحەتی ڕوونی كردەوە كە ئەو سەقامگیرییە بەدەست نەدەهات گەر خوێن و قوربانییەكانی عێراقییەكان بە هەموو پێكهاتەكانی نەبوایە.
هەروەها لەگەڵ بارزانی باسی شایستەكانی داهاتووی كرد جگە لە تاوتوێكردنی دەرچەكانی هەڵبژاردنە خۆجێیەكانی ئەم دواییە و نەخشە ڕێگای سیاسی لەپارێزگاكانی عێراقدا، هەروەها دووپاتی كردەوە كە پێویستە ئەو قۆناغە بقۆسترێتەوە بۆ ئەوەی بواری خزمەتگوزاری و گەشەپێدان لە پارێزگاكان بەرەو پێش بڕوات، گوتیشی گرنگە پێكهاتنی حكومەتە نێوخۆییەكان لەسەر بنەمای كارامەیی و هەماەنگی بێت.
سەماحەتی داواشی كرد دەستور و یاسا ڕۆیشتوەكانی ببنە بناغەیەك بۆ چارەسەری كێشە تێك ئاقاوەكانی نێوان حكومەتی ناوەند و حكومەتی هەرێمدا، جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی پێویستە هەمووان بۆ بەرژەوەندی گشتی و قۆستنەوەی ئەم قۆناغە بۆ دۆزینەوەی چارەسەریی ڕاستەقینە مل كەچ بكەن.
سەبارەت بە دۆخی ناوچەكە، سەماحەتی جەختی كردوە لەسەر ئەوەی پێویستە شەڕ لەسەر غەزە بوەستێنرێت و داواشی لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد بەرپرسبارێتی ئەو جینۆساید وكوشتنە بەكۆمەڵە بگرنە ئەستۆ كە بەسەر خەڵكی سڤیل و بێ چەكی غەزە هاتوە.سەماحەتی حەكیم چاوی بە بارزانی كەوت و جەختی لەسەر پاراستنی سەقامگیری و بەردەوامبوونی كردەوە
لەرۆژی یەكشەممە بەرواری 2024-1-15 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی كرد لە بەڕێز نێچیرڤان بەرزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد و بەیەكەوە بیییوڕایان سەبارەت بە دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرد، لەم دیدارە دووپات كرایەوە كە گرنگە پارێزگاری لەو سەقامگیرییە بكرێت كە لە ڕووەكانی سیاسی و ئابووری و ئەمنی و كۆمەڵایەتی هاتوونەتە دی.
سەماحەتی ڕوونی كردەوە كە ئەو سەقامگیرییە بەدەست نەدەهات گەر خوێن و قوربانییەكانی عێراقییەكان بە هەموو پێكهاتەكانی نەبوایە.
هەروەها لەگەڵ بارزانی باسی شایستەكانی داهاتووی كرد جگە لە تاوتوێكردنی دەرچەكانی هەڵبژاردنە خۆجێیەكانی ئەم دواییە و نەخشە ڕێگای سیاسی لەپارێزگاكانی عێراقدا، هەروەها دووپاتی كردەوە كە پێویستە ئەو قۆناغە بقۆسترێتەوە بۆ ئەوەی بواری خزمەتگوزاری و گەشەپێدان لە پارێزگاكان بەرەو پێش بڕوات، گوتیشی گرنگە پێكهاتنی حكومەتە نێوخۆییەكان لەسەر بنەمای كارامەیی و هەماەنگی بێت.
سەماحەتی داواشی كرد دەستور و یاسا ڕۆیشتوەكانی ببنە بناغەیەك بۆ چارەسەری كێشە تێك ئاقاوەكانی نێوان حكومەتی ناوەند و حكومەتی هەرێمدا، جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی پێویستە هەمووان بۆ بەرژەوەندی گشتی و قۆستنەوەی ئەم قۆناغە بۆ دۆزینەوەی چارەسەریی ڕاستەقینە مل كەچ بكەن.
سەبارەت بە دۆخی ناوچەكە، سەماحەتی جەختی كردوە لەسەر ئەوەی پێویستە شەڕ لەسەر غەزە بوەستێنرێت و داواشی لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد بەرپرسبارێتی ئەو جینۆساید وكوشتنە بەكۆمەڵە بگرنە ئەستۆ كە بەسەر خەڵكی سڤیل و بێ چەكی غەزە هاتوە.