• سەماحەتی حەكیم داوا دەكات ئەندامانی هاوپەیمانێتی دوڵەت لە براوەكان خزمتگوزاری پێشكەش بكەن و بچنە گۆڕەپان

    2024/ 01 /14 

    سەماحەتی حەكیم داوا دەكات ئەندامانی هاوپەیمانێتی دوڵەت لە براوەكان خزمتگوزاری پێشكەش بكەن و بچنە گۆڕەپان

    سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە ئەندامانی كوتلەی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە ئەنجومەنی پارێزگاكان و سەرەتا پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنەكانی لێكردن و داوای لێكردن كە لە گۆڕەپان ئامادەبن و لەگەڵ جەماوەر پەیوەندییان هەبێت و هەروەها بەردەوامیان هەبێت لەگەڵ ئەو ئەندامانەی بەخت یاوەریان نەبوو بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەكان دەنگ بێنن وسەركەون.

    سەماحەتی جەختی لەسەر پابەندبوون سیاسی و كاركردن لەسەر پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری كرد و داوای كرد شێوازی ئەنجومەنی خۆجێی بەبەروارد لە قۆناغەكانی پێشوو گۆڕانكاری بەسەر بێت. سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە تەواوكاری لە ئەنجومەنی نوێنەران هەبێت و تیمێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا پێك بهێنرێت.

    Related News