سەماحەتی حەكیم ..كورسییەكانی هێزەكانی دەوڵەت بەهۆی هەوڵ و كۆششی سەرجەم پاڵێوراوان بەدی هات
سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە یاوەرانی سەركەوتن لە پاڵێوراوانی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی نیشتمانی لەوانەی بەخت یاوەریان نەبوو كە كورسییەك لە حكومەتە نێوخۆیەكان دەستەبەر بكەن، سەماحەتی پیرۆزبایی یادی لەدایك بوونی ئیمام محەمەد باقری (سڵاوی خوای لێبێت) كرد و پرسەی خۆی بە بۆنەی یادی 21 مینی كۆچی دوایی شەهیدی میحراب (نهێنی پارێزراو بێت) كرد و ستایشی دەستكەوتەكانی كرد بەوەی كە هاوپەیمانێتییەكە 24 كورسی لە ئەنجومەنی پارێزگاكان بەدەستهێنا.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە ئەو كورسییانە بەهۆی هەوڵ و كۆششی پاڵێوراوانی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی و قبوولكردنیان لە ڕووی كۆمەڵایەتی بێ هیچ هۆكارێكی دارایی و دەستەڵات ڕویداوە، هەروەها ڕوونیشی كردەوە كە ئەم سەركەوتنە تاكە كەسێك بەدەستی نەهێناوە بەڵكو هەمووان بەشداریان لە دروستكردنی كردوە، ئەوە بە مەزنی دەنگەكانی لیستەكە و بەكاری هەمووان بردنەوە دەستبەر كرا، هەروەها سەماحەتی ستایشی ڕۆڵی ڕێكخستنەكانی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی و ڕێكخستنەكانی هێزەكانی دیكەی هاوپەیمانێتییەكەی كرد، لەبەر ئەوەی ئەوان بە هەوڵی بەردەوامیان لە پاڵپشتی كردنی پاڵێوراوان و وەستان لەگەڵیان ئەوە بەدەستهات، دووپاتیشی كردوە كە پاراستنی ئەو ئەزموونە لەگەڵ بەدواداچوونی بەردەوام و نزیك بوونەوە لە جەماوەر و سەلماندنی ڕاستگۆیی و بەدی هێنانی بەڵێنەكان و هەڵسوكەوتكردن بە مەنتیق وبۆچوونی پیاوانی ڕاستگۆی دەوڵەت گرنگی زۆری هەیە.