سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە سەرۆكی دەزگای ئەهلی بەیت لە ئیسپانیا دەكات و بنەماكانی سەقامگیری لە عێراق دیاری دەكات
لەرۆژی سێشەممە بەرواری 2024-1-9 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز موسا ئەلئەعسەم سەرۆكی دەزگای ئەهلی بەیت لە ئیسپانیا بەیاوەری چەند رۆژنامەنووسێكی ئیسپانی هاتبوو، سەماحەتی ئاماژەی بە دۆخی سیاسی عێراق و تێپەڕكردنی ئەو ڕكابەریانەی پێشوو لەوانە ڕكابەری ئەمنی و هەڕەشەكانی تیرۆر، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە ئەو ڕكابەرییانە بوونەتە ڕابردوو ، ئێستا عێراق لە قۆناغی چاككردنی دۆخی ناوخۆ بەرەو نزیككردنەوەی بۆچوون لەنێوان نەیارەكانی ناوچەكە هەنگاوی ناوە، هەروەها گوتیشی كە عێراق ئێستا لە دۆخێكی سەقامگیری ئەمنی و سیاسی و كۆمەڵایەتی دایە كە بووەتە هۆكاری ئەوەی جووڵە بە دۆخی بنیاتنان و ئاوەدانكردنەوە بكات و ڕوونیشی كردەوە كە هاوپەیمانێتی بەرێوەبردنی دەوڵەت یەكێك بوو لە هۆكارەكانی سەقامگیری سیاسی بەو پێیەی هاوپەیمانێتی خاوەن دەستەڵات هەموو پێكهاتەكانی لەخۆوە گرتبوو.
سەماحەتی ئاماەی بۆ دۆخی كەرتی غەزە كردو داوای لە هەمووان كرد بەرپرسیارێتی خۆیان لەمەڕ ئەو قەسابخانانەی قەوارەی زانیۆنی لە غەزە و شوێنەكانی دیكە دەیكات لە ئەستۆ بگرن و گوتیشی عێراق هەوڵی ڕاگرتنی شەڕەكە دەكات و هەوڵ دەدات فراوانتر نەبێت.