سەماحەتی حەكیم دۆخی سیاسی و ئەنجامی هەڵبژاردنەكنی ئەم دواییە لەگەڵ حەلبوسی تاوتوێ دەكات
لەڕۆژی دووشەممە بەرواری 2024-1-8 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕیز محەمەد حەلبووسی سەرۆتی حزبی تەقەدوم ، لەم دیدارەدا باس لە دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە و ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییە كرا، داوا كرا هەمووان بەرپرسیارێتی خۆیان لەمەڕ ئەو پێداویستییانەی قۆناغی داهاتوو بگرنە ئەستۆ بە پێكهێنانی حكومەتی خۆجێیی كە بتوانێت خزمەتگوزاری پێشكەش بكات.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە ئەوە ڕوونادات گەر كەسایەتی كارامە و دەستپاك و بەتوانا لەسەركردایەتی كردنی ئەو كارە هەڵنەبژێردرێن، داواشی كرد كە هەماهەنگی نێو حكومەتە نێوخۆییەكتن هەبێت كە بەشێوەیەك بێت لەگەڵ ڕێروی حكومەت بۆ خزمەتگوزاری بگونجێت، ڕوونیشی كردەوە كە خزمەتگوزارییەكان لە پێشەنگی كارەكان دێن لە ژێر سایەی سەقامگیری سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئەمنی، جەختیشی كردەوە لەسەر پێویستی دیاری كردنی سەرۆكێكی شایستە بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ لەبەر چاوگرتنی پێورەكان لە ڕووی دۆسێی كەسی و توانای كەسەكە لە بەڕێوەبردنی ئەنجومەنی نوێنەران و واژۆكردنی یاسا گرنگەكان.