• سەماحەتی حەكیم پیرۆزبایی لە سوپای عێراق دەكات بەبۆنەی یادی دامەزراندنی و داوا دەكات ئەوانەی سەر بە سوپان لەڕووی مووچە و زەوی وەرگرتن مافیان پێدرێت

    2024/ 01 /07 

    سەماحەتی حەكیم پیرۆزبایی لە سوپای عێراق دەكات بەبۆنەی یادی دامەزراندنی و داوا دەكات ئەوانەی سەر بە سوپان لەڕووی مووچە و زەوی وەرگرتن مافیان پێدرێت

    لەگەڵ یادی سەد و سێیەمینی دامەزراندنی سوپای عێراقی چاونەترس لەرۆژی 2024-6-1 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز سابت ئەلعباسی كەوت و پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی لە سوپای عێراقی لە سەركردە و ئەفسەران بەبۆنەی دامەزراندنی كرد و داوای پاڵپشتی كردنی دامودەزگای سەربازی كرد، لەڕووی جۆرەكانی چەكی پێشكەوتوو و تازەترین جۆرەكانی.

    سەماحەتی ستایشی ئەو نمایشە سەربازییەی كرد كە تێیدا سوپای عێراقی بەبەرگێكی نایاب دەركەوت و دووپاتی كردەوە كە گرنگە توانا سەربازییەكان بەپێی بیردۆزی سوپا پێشكەوتوەكانی جیهان بەرەو پێش بچێت بەتایبەتی لە ڕووی سیستەمی هەواڵگری، هەروەها هەرووەها داواشی كرد پاڵپشتی پاشكۆ سەربازییەكانی دەرەوە بكرێت و ئاستی ئامادەباشییان بەرەو پێشتر ببرێت، هەروەها ستایشی هەوڵەكانی دەزگای سەربازی كرد لەڕووبەڕوبوونەوەی تیرۆر و ئاماژەی بە قوربانی دانانی ڕۆلەكانی لە ڕزگاركردنی عێراق و ئاوەدانكردنەوەی شارەكان و گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانیان.

    سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر گرنگی دابەشكردنی زەوی یان كۆمەڵگای نیشتەجێ بوون بەسەر كارمەندانی و ئەندامانی سوپای عێراقی لەشوێنی وا كە لەگەڵ قوربانیدانیان بگونجێت، هەروەها بەپێویستی زانی هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی بەرپرس و وەزارەتەكان بكرێت بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری و ژێرخان بۆ ئەو كۆمەڵگایانە دابین بكرێت.
    سەماحەتی جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی كە دەبێت مافی پێوست بە كوڕانی دەزگای سەربازی بدرێت لەڕێگەی گۆڕینی هەندێك یاسا بۆ ئەوەی مووچەكانی خانەنشینكردنیان باشتر بكرێت هەر وەك مووچەی كارمەندانی دیكەی دەوڵەت.

    Related News