سەماحەتی حەكیم ستایشی هەوڵ كۆششی ڕۆڵەكانی كەربەلا دەكات بەشێخ و كەسایەتی دیارەكان و هاوڵاتیان
لەمیانەی چاوپێكەوتنی كۆمەڵێك شێخ و كەسایەتی دیاری پارێزگای كەربلای پیرۆز لەسەرووی هەمویانەوە برای بەڕێز شێخ زوهێر ئەترێگی، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پیرۆزبایی ئەو سەركەوتنانەی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە هەڵبژاردنەكان لێكردن و هەروەها پیرۆزبایی یادی 103 هەمین ساڵیادی دامەزارندنی سوپای عێراقی لێكردن.
سەماحەتی حەكیم ستایشی هەوڵ و كۆششی ڕۆلەكانی كەربەلای كرد لە شێخ و كەسایەتی دیار و هاوڵاتیان بەهۆی پالپشتی كردنی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی و ڕوونیشی كردوە كە هاوپەیمانێتی بە گوتار و بەرنامە و دید و بۆچوونی لەگەڵ كوالیتی پالێوراوانی سەركەوتوو بوو و ئوان هیچ ڕیگایەكی دیكەیان لەسەر ئەستۆی دەوڵەت و شوێنی دیكە نەگرتوەتە بەر.
سەماحەتی جەختیشی كرد لەسەر بەردەوام بوونی كار وچڕ كردنەوەی هەوڵەكان بۆ خۆئامادەكردن بۆ قۆناغی داهاتوو، ئاماژەشی كرد كە هەڵبژاردنەكان هەنگاوی یەكەم بوو بۆ ڕۆیشان لەسەر ڕێڕەوی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان و هەنگاوێكی گەورەیە بۆ شایستەكانی داهاتووش، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە هەموو ئەو لایەنانەی بەشدارییان لەو سەركەوتنەی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی كردوە بە تایبەتی لە كەربەلا هەموو لە باوەش بگیرێن، داواشی كرد هەڵوەستە لەسەر هەندێك ئاماری بەشێك لە پاڵێوراوان بكەن، كە ئەوان بوونە هۆكاری ئەوەی هێزەكانی دەوڵەت بگەنە حكومەتی نێوخۆیی لە كەربلا دووپاتیشی كردەوە كەپالپشتی هەموو ئەوانە دەكات كە خزمەتی جەماوەر دەكەن.
سەماحەتی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەهۆی ئامادەبوونی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی و پرۆژەی ناوەندگیری لە كەربەلای پیرۆز و سوپاس و پێزانینی خۆشی بۆ ئەو هەموو ئەوانە دەربڕی كە هەوڵی بەردەوامیان دابوو.