• سەماحەتی حەكیم لەگەڵ بالیۆزی بەریتانی پەیوەندی دوو قۆڵی و دۆخی سیاسی و عێراق و ناوچەكە تاوتوێ دەكات

    2024/ 01 /04 

    سەماحەتی حەكیم لەگەڵ بالیۆزی بەریتانی پەیوەندی دوو قۆڵی و دۆخی سیاسی و عێراق و ناوچەكە تاوتوێ دەكات

    لەڕۆژی پێنجشەممە بەرواری 2023-1-4 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە ستیفن هیتشن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كەوت و لەم دیدارەدا باس لە پێشهات و دۆخی سیاسی عیراق و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی عێراق و بەریتانیا و چۆنیەتی پتەوكردنی بۆ بەرژەوەندی هەردوو وڵات كرا، سەماحەتی حەكیم سوپاسی بەڕێز باڵیۆزی كرد بەبۆنەی پیرۆزبایی كردنی بە سەركەوتنی هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییە و دووپاتی كردەوە كە گرنگە حكومەتتی خۆجێی بەتوانا پێك دەهێنرێت بۆ ئەوەی بتوانرێت حەز و پێداویستیەكان بهێنێتە دی و كارە ئەرێنییەكان زیاتر بكرێن.

    سەماحەتی داواشی كرد پاڵپشتی حكومەت بكرێت بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و بەدی هێنانی گەشەپێدانی پێویست و ڕوونیشی كردەوە كە گرنگە حكومەتە پێكهاتوە نێوخۆییەكان لەگەڵ پلان و بۆچوونەی حكومەت بگونجێن، سەماحەتی جەختیشی كردەوە لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و بەریتانیا و داواشی لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كرد  كە پەیوەست بێت بە برپرسیارێتی خۆی  سەبارەت بە سەقامگیری ناوچەكە بۆ پاراستنی بەرژەوەندی هەمووان و داواشی كرد شەڕی غەزە بۆ بەرژەوەندی هەمووان بوەسێنرێت وڕێگا بدرێت گەلی بێچەك هاوكاری بكرێت و  پارێزراو بێت لە ماكینەی كوشتنی خوێناوی.

    Related News