بەڕێزان حەكیم و سودانی جەخت دەكەنەوە لەسەر ئەوەی كە دەبێت پێكهێنانی حكومەتە ناوخۆییەكان بەپێی دیدی خزمەتگوزاری حكومەت بێت
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق كرد و لەم دیدارە باس لە دۆخی سیاسی و عێراق و ناوچەكە كرا، سەماحەتی ستایشی هەوڵ و كۆششی حكومەتی كرد لە دابین كردنی خزمەتگوزاری و سەرخستنی هەڵبژاردنە خۆجێیەكان لەڕێگەی دابین كردنی ئەمن و ئاسایش بۆ پاڵێوراوان و دەنگدەران.
هەروەها سەماحەتی داوای كرد كە پێكهێنانی حكومەتی خۆجێییەكان بەگوێرەی دیدی حكومەتی ناوەندی بێت و بوار بە كەسی بەتوانا و ڕاستگۆ بدرێت و بەگروپی بەتواناش هەماهەنگی بكرێن.
سەبارەت بە ڕووداوەكانی غەزە دووپات كرایەوە كە دەبێت شەڕ بوەستێت و ئاوارەكان هاوكاری بكرێن، هەروەها سەماحەتی پرسەی خۆی ئاراستەی كۆماری ئیسلامی ئێران كرد بەهۆی ئەو بۆردومانەی شاری كرمان ڕووبەڕووی هاتەوە، هەروەها ستایشی هەنگاوەكانی حكومەتی لە پێشكشكردنی یارمەتی بە خێزانەكانی شەهیدان و برینداران كرد.