سەماحەتی حەكیم پەیوەندییە دوو قۆڵیەكان و چۆنیەتی پتەوكردنی لەگەڵ بالڵیۆزی فەرەنسی تاوتوێ دەكات
لەڕۆژی 2023-1-3 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز ئێریك شۆفالێ بالیۆزی فەرنسی لە عێراق بەبۆنەی كۆتایی هاتنی ئەركەكەی وەك سەرۆكی نێردەی وڵاتەكەی لە عێراق، سەماحەتی هیوای سەركەوتنی لە كاری داهاتووی بۆ خواست و هیوای سەركەوتنی بۆ باڵیۆزی تازەی فەرەنسا لە عێراق دەربڕی و دووپاتی كردەوە كە گرنگە پەیوەندییەكانی عێراق و فەرەنسا پتەوتر بكرێت و ئەو پەیوەندییە مێژووییەی نێوان هەردوو وڵات بە باشی بقۆسترێتەوە.
سەماحەتی داواشی كرد شتە هاوبەشەكان پتەوتر بكرێن و پێش بخرین و كاری لەسەر بكرێت، لە هەمان كاتدا گوتیشی پێویستە كۆمەلگای نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتیەكتنی خۆی لەئەستۆ بگرێت سەبارەت بەوەی لە غەزە ڕوودەدات، هەروەها داوای كرد شەڕ ڕابگیرێت و ڕێگا بدرت هاوكاری مرۆیی بچێتە شارەكە تا سەركەوتن بۆ ئەوەی ماوەتەوە لە بەها و ویژدانی مرۆڤایەتی بێت بەسەر ئەوەی ڕوودەدات لە كوشتنی بەبەرنامەی ئافرەتان و منداڵان و خەلكی سڤیل و بێتاوان.
سەماحەتی ئاماژەی بە هەڵبژاردنەكتنی ئەم دواییە كرد و گرنگی دەستووری ئەوەشی خستە ڕوو بۆ ئەوەی سەقامگیری پتەوتر بكات و گەشەپێدان بچەسپێت و دەستپێبكات.