• سەماحەتی حەكیم پیرۆزبایی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لە سەركردەكانی حیكمە دەكات و داوای خزمەتگوزاری زیاتر بۆ گەل دەكات

    2023/ 12 /27 

    سەماحەتی حەكیم پیرۆزبایی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لە سەركردەكانی حیكمە دەكات و داوای خزمەتگوزاری زیاتر بۆ گەل دەكات

    لەچوارچێوەی چاوپێكوتنێكیدا لەگەڵ كۆمەڵێكی زۆر لە سەركردەكانی ڕێكخستنەكانی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە بەغدای پایتەخت، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەت سەرەتا پرسەی خۆی بە هۆی یادەوەری شەهیدبوونی خاتوون دایكی كوڕان (سڵاوی لێبێت) كرد و پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنەكانی لێكردن.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن هانمان دەدات بۆ زیاتر لە بەرەوپیلچوونی گەل و مل كەچ كردن بۆ گەلەكەمان و ئێمە دووپاتی دەكەینەوە و دڵنیاین كە ئەو دەستكەوتە بەهۆی پاڵپشتی خودای گەورە و خوێنی شەهیدان ، داواشی كرد  كەڕۆڵەكانی ڕەوتەكە هەوڵەكان چر بكەنەوە و خزمەتگوزاری زیاتر بەگەلەكەمان پێشكەش بكەن و بۆ خەڵكی ڕوونبكەنەوە كە متمانەی خەڵكی بەڵگەی قورسی بەرپرسیارێتییەكەیە.

    سەماحەتی حەكیم دووپاتیشی كردەوە كە دەستكەوتی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی هۆكارەكەی باوەڕپێهێتانە بە پڕۆژەی ڕەوتی حیكمە و بنیاتنانی ڕێكخستنەكەی بێ هیچ هۆكاری دیكە و جەختی كردەوە لەسەر ئامادەبوونی مەیدانی و تێكەڵبوون لەگەڵ جەماوەر و بەدیهێنانی پێداویستییەكانیان بەپێی توانا.

    سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە پڕۆژەی ناوەندگیری نزیكترینە لە جەماوەر و چارەسەری كێشەكانی عێراقە، ئاماژەشی كرد كە فرەیی براوەكان لەنێو پاڵێوراوانی ڕەوتی حیكمە و هاوپەیمانانی گرنگ بوو، داواشی كرد كە هەڵوەستە لەسەر ئەو ئەنجامانەی هەڵبژاردنەكان بكەن تا ببێتە بنكەیەك و بنەمایەك بۆ شایستەكانی داهاتوو.

    Related News