سەماحەتی حەكیم لەگەڵ عەبادی بەدەزگاكردنی هاوپەیمانێتی دەولەتی نیشتمانی و پێداویستییەكانی پارێزگاكان و حكومەتە خۆجێیەكان تاوتوێ دەكات
لەڕۆژی 2023-12-24 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز دكتۆر حەیدەر عەبادی كەوت و بەیەكەوە هەردوو لا باسی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنە خۆجێیەكانی كرد، سەماحەتی ستایشی ڕۆڵ و هەوڵی كادیرانی هاوپەیمانێتی بەهەموو هێزەكانی ژێر ركێفیەوە كرد، بەتایبەتی نووسینگەكانی هەڵبژاردن تێیدا، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە سەركەوتنەكان بقۆسترێتەوە بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری پێشكەش بكرێت و خواستەكانی كۆمەڵگای عیراقی بێتە دی، ڕوونیشی كردەوە كە گرنگە هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی بەدەزگا بكرێت و ڕۆڵەكان دابەش بكرێت، هەروەها ئاماژەی كرد كە گرنگە كرانەوە بەرامبەر ئەو هێزانە هەبێت كە بڕوایان بە دید و بۆچوونەكانمان هەبێت.
سەماحەتی جەختیشی كردەوە لەسەر هەنگاوی چوارچێوەی هەماهەنگی لە پێكهێنانی كوتلەیەكی سیاسی كە هەموو هێزەكان كۆبكاتەوە، ڕوونیشی كردەوە كە قۆناغی ئێستا پێویستی بەوەیە كەسایەتی كارامە و دەستپاك و بەهێز خزمەتگوزاری پێشكەش بكەن و سەرپەرشتی بەڕێوەبردنی كاری ئاوەدانكردنەوەی پارێزگاكان بكەن، هەروەها جەختی كردەوە لەسەر پێویستی تەواوكاری كارەكان لەنێوان كاری پارێزگاكان و كاری حكومەت بەو پێیە كە خزمەتگوزاری و بەدی هێنانی سەقامگیری و گەشەپێدانخاڵی هاوبەشە نێوان بۆچوونەكانی هەمووان.
سەبارەت بە دۆخی فەلەستینی دووپات كرایەوە كە پێویستە ئاگربەسی خێرا بكرێت و شەڕ و قەسابخانەكانی قەوارەی زانیۆنی دژ بە گەلی فەلەستینیمان ئەنجامی دەدات، ڕابگیرێت.