• سەماحەتی حەكیم چاوی بە عامری دەكەوێت و جەخت دەكاتەوە لەسەر پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كە لەگەڵ بەرنامەی خزمەتگوزاری حكومەت بگونجێت

    2023/ 12 /24 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە عامری دەكەوێت و جەخت دەكاتەوە لەسەر پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كە لەگەڵ بەرنامەی خزمەتگوزاری حكومەت بگونجێت

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانێتی (نبني) لەم دیدارە سەماحەتی حەكیم پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنەكان و ئەنجامەكانی هاوپەیمانێتیەكە بەدەستی هێناوە لەگەڵ هێزە نیشتمانییەكانی دیكەی سەر بە چوارچێوەی هەماهەنگی، هەروەها هەوڵەكانی حكومەت و كۆششی مفوەزییەی هەڵبژاردنەكان و دام دەزگا ئەمنییەكان بۆ سەرخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردنەكان.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێكهێنانی حكومەتە خۆجێیەكان دەبێت لەسەر بنەمای كارامەیی و دەستپاكی و بەدی هێنانی خواستەكان بێت، جەختیشی كردەوە لەسەر گرنگی ئەوەی كە كاری پارێزگاكان لەگەڵ كاری حككومەت هەماهەنگی هەبێت و لایەنی خزمەتگوزاری بگرێتە بەر.

    سەبارەت بە دۆخی ناوچەكە، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێویستە مەینەتییەكانی كەسوكارمان لە غەزە بەكۆتا بێت و ڕوونیشی كردەوە كە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی پەیوەستە بە ڕاگرتنی ئەو قەسابخانانە لەڕێگای فشار كردن بۆ ڕاگرتنی شەڕ و هێنانەناوەی یارمەتییەكان ، هەروەها دووپاتی كردەوە كە دەبێت دوو ڕوویی لە پێوەرەكان لە مامەڵە كردن لەگەڵ مافەكانی مرۆڤ و ئازادی دەربڕین كۆتایی پێ بهێنرێت.

    Related News