سەماحەتی حەكیم بەتەلەفۆن پیرۆزبایی لە سیسێ دەكات و پیرۆزبایی متمانە وەرگرتنی گەلی میسری لێدەكات و داوای پتەوكردنی پەیوەندی بەغدا و قاهیرە دەكات
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیتشمانی لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەك سەرۆكی وڵات، پیرۆزبایی لە عەبدولفەتاج سیسێ سەرۆكی كۆماری عەرەبی میسر كرد، سەماحەتی ڕۆڵی گرنگی میسری لە سیستەمی عەرەبی دووپات كردەوە و گوتی كە ئاسایش و پێشكەوتنی مەرجێكی سەرەكییە بۆ سەقامگیری ناوچەكە، هەروەها باسی پەیوەندییە دوو قۆڵیەكانی هەردوو گەل و ولاتی برتی كرد و هیوای خواست كارە هاوبەشەكان بۆ بەرژەوەندی هەردوولا بەباشی بقۆسترێتەوە.
سەبارەت بە دۆخی فەلەستین، بۆچوونەكان پێك دەچوون لەسەر ئەوەی كە كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی بەرپرسیارە لەسەر ئەوەی لە غەزە بەسەر برا فەلەستینییەكان دێت، هەروەها داوای لە كۆمەلگای نێودەوڵەتی كرد كە كۆتایی بەو دوو ڕووییە لە پێورەكان بهێنن سەبارەت بە مامەڵە كردنیان لەگەڵ ڕووداوەكانی غەزە و داوای كرد فشار بكرێت بۆ ئەوەی شەڕ ڕابگیرێت و یارمەتییە مرۆییەكان بچێتە ژوورەوە و ئاوەدانكردنەوە دەستپێبكات و پێداویستییەكان پێویستەكان كە لەژێر بۆردومانی دڕندانە نەماوە جارێكی دیكە بگەڕێتەوە.
لەكۆتاییدا،سەماحەتی حەكیم هیوای پێشكەوتن و گەشەسەندن و بەرزی زیاتری بۆ فەخامەتی سەرۆك سیسێ و دەوڵەتی عەرەبی میسر خواست.