سەماحەتی حەكیم داوا دەكات كەسایەتی كارامە و دەستپاك بۆ بەڕێوەبردنی پارێزگاكان دەستنیشان بكرێت
ڕۆژی هەینی بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز قەیس ئەلخەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلی هەق، لەم دیدارە بیروبۆچوونەكان سەبارەت بەدۆخی سیاسی و شایستە داهاتوەكان و ڕێكارەكانی پاڵپشتی كردنی حكومەت لە جێبەجێكردنی بەرنامەی خزمەتگوزاری و پێشكەشكردنی كرد.
سەماحەتی ستایشی سەركەوتنی هەڵبژاردنەخۆجێیەكانی كرد و هەڵوێست و هەوڵەكانی سەرخستنی بەرزنرخاند بەتایبەتی هەڵوێستی حكومەت و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان و هێزە ئەمنییەكان، هەروەها جەختی كردەوە كە گرنگە پێكهێنانی ئەنجومەنە خۆجێیەكان بەپێی دیدێكی خزمەتگوزاری بێت كە لەگەڵ بەرنامەی حكومەت بگونجێت، هەروەها پێویستە ئەوانەی بۆ بەڕێوەبردنی پارێزگاكان دیاری دەكرێن، كەسی خاوەن توانا و دەستپاك بن.
دەبارەی دۆخی فەلەستینی، سەماحەتی ڕاگرتنی شەڕو كۆتایی پێهێنانی مەینەتە مرۆییەكان و كرنەوەی دەروازەكانی دووپات كردەوە، داواشی كرد وڵاتانی جیهان بەرپرسیارێتی هەڵبگرن بەرامبەر ئەو جینۆساید و كوشتارە بەكۆمەڵانە و ئابڵووقەی گەلی سڤیلی فەلەستینی كەزۆریان منداڵ و ژنن دووپاری دەبنەوە.