سەماحەتی حەكیم داوای تەواوكاری نێو حكومەتە خۆجێیە داهاتووەكان و حكومەتی ناوەندی دەكات
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە خانمی بەڕێز ڤیكتۆریا نۆلاند جێگری وەزارەتی دەرەوە بۆ كاروباری سیاسی نەتەوە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا، و بەئامادەبوونی خانمی بەڕێز ئالیما رۆمانیسكی باڵیۆزی ئەمەریكا لە بەغدا، هەردوو لایەن باسیان لە دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندییە دوو قۆڵیەكانی نێوان عێراق و نەتەوەیەك گرتوەكانی ئەمەریكی كرد بەشێوەیەك كە خزمەتی بەرژەوەندی هەمووان بكات و سەروەری عیراقیش پارێزراو بێت.
سەماحەتی ئاماژەی بە سروشتی ئەو سەقامگیرییەی لە وڵات لەسەر ئاستی سیاسی و كۆمەلایەتی و ئەمنی بەدی هاتوە بۆ بەرامبەرەكەی كرد و دووپاتی كردەوە كە گرنگە ئەو سەقامگیرییە ببێتە هەمیشەیی تا گەشەپێدانی وڵاتیش بەردەوام بێت.
سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان سەماحەتی پیرۆزبایی بە براوەكان كرد و ڕوونی كردووە كە ئەو هەڵبژاردنە لامەركەزییەت بەهێزتر دەكات و پاڵپشتێكە بۆ پارێزگاكان بە حكومەتی ناوخۆیی بەتوانا بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری پێشكەش بكەن و خواستەكان بدی بهێنن، داواشی كرد تەواوكاری لە نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتە نێوخۆییەكان هەبێت و خزمەتگوزاریش بەرنامەی هاوبەش و بەرنامەی كاری هەموولایەك بێت.
سەبارەت بە دۆحی فەلەستینی بەڕێز حەكیم دووپاتی كردەوە كە ئەو قەسابخانانەی ڕوودەدات موسڵمانان بەگشتی دەمارگیر دەكات، داواشی كرد كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتە یەكگرتوەكان كرد كە بەرپرسیارێتی خۆیان بەرامبەر ئەو حینۆساید وكوشتنە بەكۆمەڵەی غەوە هەڵگرن و جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی دەبێت شەڕ ڕابگیرێت و هاوكاری بچێتە ناو شارەكە و ئاوارەكان بگڕێنەوە و ژیانیش ئاسایی بكرێتەوە.