سەماحەتی حەكیم پیرۆزبایی دووبارە هەڵبژاردنەوە لە سیسێ وەك سەرۆكی میسر و سەركەوانی پڕۆسەی هەڵبژاردنی لێدەكات
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت پیرۆزبایی خۆی دەربڕی بۆ بەڕێز عەبدولفەتاح سیسێ بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەك سەرۆكی ولاتەكەی و سەركەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن لە میسر، سەماحەتی لەم بارەیەوە لە بروسكەیەكی دا گوتی " كە تازەكردنەوەی متمانە بە سەرۆك سیسێ ئەنجامی ئەو ژیری و ئاقڵی بڕیارەكانیەتی بۆ خزمەتكردنی گەلی میسری و عەرەبی ڕوونیشی كردەوە كە میسر سیاسەتێكی هاوسەنگی لە كەیسەكانی ناوچەكە و نێودەوڵەتی پەیڕەوكرد و سەرۆكی میسریش ڕۆڵێكی باڵای لە هێوركردنەوەی گرژی و ئاڵۆزی ناوچەكە بە تایبەتی قەیڕانی غەزە.
سەماحەتی حەكیم داوای پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و میسر كرد بەشێوەیەك كە خزمەتی بەرژەوەندی هەردوو گەلی برا بكات.
ئەوەش دەقی برووسكەكەیە:
خاوەن فەخامەت عەبدولفەتاح سیسێی بەڕێز
سەرۆكی كۆماری میسری عەرەبی برا
خۆشحاڵین كە پیرۆزبایی سەركەوتنی هەلبژاردنەكانی سەرۆكایەتی كۆماری میسری عەرەبی و دووبارە متمانە پێ بەخشینتان لە لایەن دەنگدەرە میسرییەكان بۆ وادەیەكی دیكەی سەرۆكایەتی لێ بكەین، متمانەیەك كە دەلالەت لە ڕاستی و ژیری و ڕاستی بڕیارەكانتان دەكات كە بۆ خزمەتكردنی گەلی میسری و عەرەبی داوتانە، ئەوەش بەرپرسیارێتیەكەی سەر ئەستۆتان زیاتر دەكات و ئەوە جگەلە هەوڵەكانی فەخامەتتان بۆ بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكان و ئەو ڕێڕەوەی میسر لە پەیوەندییە هاوسەنگەكانی لەگەڵ دوروبەر و لە ڕووی نێودەوڵەتی پەیڕەوی دەكات،كە ئەوەش ڕۆڵی گرنگی هەیە لە كەمكردنەوەی گرژی و ئاڵۆزییەكان و گەڕانەوەی سەقامگیری و ئاسایش بۆ ناوچەكە بەتایبەتی ئەوەی لە غەزە دەگوزەرێت، ئێمە پابەندبوونی خۆمان بە پتەوكردنی پەیوەندییەكان لە نێوان هەردوو وڵات و دووپات دەكەینەوە و هەوڵەكان زیاتر دەكەین بۆ ئەوەی بەباشی بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی هەردوو وڵاتی برا بپارێزین.
هیوای سەركەوتن و بەختێكی باش بۆ ئێوە و گەلە بەڕێزەكەتان و پێشكەوتن و گەشپێداتان بۆ دەخوازم
ئەوپەڕی ڕێزم قبوول بكەن