سەماحەتی حەكیم پرسەی بەهۆی كۆچی دوایی ئەمیری دەوڵەتی كوێت شێخ نەواف ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح پێشكەشكرد
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی و شاندی هاوپەیمانێتی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لەڕۆژی 2023-12-18 پرسەی خۆیان پێشكەش بە بە خاوەن شكۆ مشعەل ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح ئەمیری دەوڵەتی كوێت و حكومەت و گەلی كوێت كرد بەبۆنەی كۆچی دوایی برایەكەی خاوەن پایە شێخ نەواف ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح (خوا لێی خۆشبێت) سەماحەتی حەكیم بەگەرمی دڵنەوایی خۆی بەهۆی ئەم ڕووداوە دەربڕی و ئاماژەی كرد كە خوالێخۆشبوو ناونیشانی ئاشتی و هەڵوێستە مرۆڤایەتییەكان بوو كە هەمیشە لە بەرژەوەندی هەردوو گەلی عەرەبی و ئیسلامی بوو.
سەماحەتی پەیوەندییە دوو قۆڵیەكانی نێوان هەردوو وڵات و گرنگی پتەوكردنی تاوتوێكرد، كە بەشێوەیەك بێت خزمەتی بەرژەوەندی هەردوو گەلی برا بكات، هەروەها جەختیشی كردەوە لەسەر وەستانی دەست بەجێی شەڕ لە غەزە و گەیاندنی هاوكاری مرۆیی بۆ ڕۆڵەكانی گەلی فەلەستینی لە غەزە، هەروەها بەرپرسیارێتی كۆتایی پێ هێنانی ئەو مەینەتی و ئاوەدانكردنەوەی شارەكە و گەڕاندنەوەی خەڵكە ئاوارەبوەكانی خستە ئەستۆری كۆمەلگای نێودەوڵەتی بۆ ئەوەی ئەركی خۆی بەجێ بگەیەنێت.