• سەماحەتی حەكیم بەهۆی كۆچی دوایی شیخ نەواف ئەلسەباحی ئەمیری كوێت پرسەیەكی ئاراستە كرد

    2023/ 12 /16 

    سەماحەتی حەكیم بەهۆی كۆچی دوایی شیخ نەواف ئەلسەباحی ئەمیری كوێت پرسەیەكی ئاراستە كرد

    ئەمرۆ شەممە بەرواری 2023-12-16 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پرسەی خۆی ئاراستەی دەوڵەتی كوێت بە گەل و حكومەت كرد بەهۆی كۆچی دوای شێخ نەواف ئەلئەحمەد ئەمیری كوێت، سەماحەتی لە تویتێكدا گوتی " بەناوی خۆمان پرسەو سەرەخۆشی و دڵنەوایی ئاراستەی دەوڵەتی كوێتی دراوسێ و حكومەت و گەلەكەی دەكەم بەهۆی كۆچی دوایی ئەمیر شێخ نەواف ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح ، لە خوای گەورە دەپرسین تا خوالێخۆشبوو، لە رەحمەتی فراواتی خۆی بگرێت، لە هەمان كاتدا ڕۆڵی ناوەندگیری ئەو لە مامەڵە كردن لەگەڵ دۆسێیە گرنگ و گەرمەكانی ناوچەكە و جیهان بەتایبەتی عەرەبی و ئیسلامی ئاماژەی پێدەكەم لە ڕوانگەی لێبوردەیی و دیدی بەرپرسانەی و هەڵوێستەكانی كە لە گرژی و هەڵچوون دوور بوون.

    خودا كوێتی برامان و سەرجەم ولاتە عەرەبی و ئیسلامییەكان لەهەموو ناخۆشیەك بپارێزێت و  لەپێناو خێر و خۆشیدا گوتەمان یەكبخات.

    Related News