• سەماحەتی حەكیم.. مافی كار دەستوور زەمانەتی كردوە و پێویستە لەسەر هەموان بەشداری لە هەڵبژاردنەكان بكەن و بەشداربوان لەسەر دەنگدان هانبدەن

    2023/ 12 /10 

    سەماحەتی حەكیم.. مافی كار دەستوور زەمانەتی كردوە و پێویستە لەسەر هەموان بەشداری لە هەڵبژاردنەكان بكەن و بەشداربوان لەسەر دەنگدان هانبدەن

    لە چاوپێكەوتنی لەگەڵ كۆمەڵێك لە ئەندازیارانی بواری نەوت كە ناڕەزاییان دەربڕیوە، سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی دووپاتی كردەوە كە پێویستە هەلی كار بۆ كەرتی حكومی و كەرتی تایبەت بۆ هەموو ئەوانیە بەدوای دەگەڕێن دابین بكرێت، جەختیشی كردەوە ئەوەی كاركردن مافێكی مرۆییە و هەموو شەریعەتەكانی مرۆڤایەتی و دەستووری عێراقیش بڕیاری لەسەر داوە.

    سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر پێویستی بەشداری كردنی بەرفراوان و ئەكتیڤ و ژیرانە لە هەڵبژاردنەكان گوتیشی مافی هەڵبژاردن مافێكی بەردەوامە بەخودی خۆی و ئەو مافە ناكەوێت بەوەی خەڵكی دیكە ئەنجامی بدەن، داواشی كرد دەنگ بەوە بدەن كە دەیبینن شایستەی بەرپرسیارێتی و ئەو دەنگدانەیە.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە پاڵیوراوەكان لێك جیابكەنەوە و باشترین و شایستەترین هەڵبژێرن، داواشی كرد چیتر قسەی نەرێنی نەكەن كە هەموو شتێك دەكاتە ئامانج و هەموو شتێك بە شەیتانی دەكەن و ئاماژەی كرد كە ئەزموونی زۆر لە هەڵبژاردنەكان لە وڵاتانی دەوروبەر ئەنجامدراوە و ڕێژەی بەشداربوونی بەرزی تۆماركردوە، گوتیشی بەشداری كردن لە هەڵبژاردنەكان پێوەرێكە لە پێورەكانی نیشتمانی و بایەخدان بەدۆخی گشتی و ئاماژەیەكە بۆ بەرپرسیارێتی كەسەكە بەرامبەر نیشتمانەكەی.


    سەماحەتی ئاماژەی كرد كە عێراق خریكی دەرپەڕینێك و هەستانەویەكی گەورەیە، بۆیە بەشداری نەكردن هیچ لەگەڵ خواستی هەمووان ناگونجێت كە سەقامگیری بەردەوامە، داواشی لە توێژی ئەندازیاران كرد كە خەڵكی بۆ بەشداری كردن لە هەڵبژاردنەكان هان بدەن.
    سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر ژیری و بەرپرسیارێتی لە دۆسێی هەڵبژاردندا، گوتیشی هەڵبژاردنەكان زامنێكە بۆ مانەوەی ئازادییەكان لەوڵات و نەگەڕانەوەیە بۆ قۆناغی لێپێچینەوە لەگەڵ خەڵك لەسەر بیرو بۆچوون و ئەوانەی دەیخانە ڕوو هەتا خەونەكانیان.

    سەماحەتی ئاماژەی كرد كە  عێراق لە قەیڕانە ئەمنی و كۆمەڵایەتی و سیاسییەكانی دەرچووە، هاوپەیمانێتی بەڕێوەبردنی دەوڵەتیش بەڵگەیەكی دیكەیە لەسەر سەقامگیری و بەجووڵە خستنی ڕێڕەوی گەشپێدان و ئاوەدان كردوە، داواشی كرد باسی خاڵە ئەرێنی و باشە كەڵەكەبووەكان بكەن و ئەوە وەك دۆخی عیراق هەڵسەنگێنن، ئەوەشی خستە ئەستۆی خەڵكە ڕۆشەنبیر و بژاردەكان كە دەبێت هەمیشە كەش و هەوایەكی ئەرێنی و باش بڵاوبكەنەوە.

    Related News