• سەماحەتی حەكیم داوا دەكات بایەخ بە لاوان بدرێت و بەهرەكانیان بقۆسترێتەوە و لە ئافاتە خراپەكان دوور بخرێتەوە

    2023/ 12 /10 

    سەماحەتی حەكیم داوا دەكات بایەخ بە لاوان بدرێت و بەهرەكانیان بقۆسترێتەوە و لە ئافاتە خراپەكان دوور بخرێتەوە

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاو بە بەڕێز (ئەحمەد ئەلموبەرقەع) وەزیری لاوان و وەرزش كەوت و تازەترین دۆخی هەردوو دۆسێی لاوان و وەرزشی لەو گوێبست بوو، بەو پێیەی هەردووكیان دۆسێی گرنگن و دەچنە نێو بواری ئامادەكردنی نەوەكان و بایەح پێدانیان و پاراستنیان لەو ئافاتانەی دەوریان دەدەن، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە بەرنامەی پێویست و بەتوانا بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی توانی گەنجان بەرەو پێش ببات و لە ئافات و بیرۆكەی خراپ بەدوور بخرێنەوە و پارێزراو بن، هەروەها پاڵپشتی بەهرەمەندەكان بكەن، ڕوونیشی كردەوە كە دەبێت سەرجەم دەزگاكان ڕۆڵ وهەماهەنگیان  لەو دۆسێیە هەبێت.

    لەلایەنی وەرزشی سەماحەتی داوای كرد یاریگاكان تەواو بكرێن و هەوڵی میوانداری كردنی پاڵەوانێتیە جیهانییەكان بدرێت لەبەر ئەوەی وەرزش ئەمرۆ دەروازەیەكە بۆ ساخكردنەوەی سیاسەتی وڵاتان و كرانەوەیان لە دەوروبەر و هەموو جیهانیش، جەختیشی كردەوە لەسەر نەهێشتنی گەندەڵی و ڕێگا گرتن لەوانەی لەسەر تواناكانی دەوڵەت لەسەر ئەو شتانە دەژین.

    Related News