سەماحەتی حەكیم .. هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان زۆر دواكەوتوە و هیچ ڕێگایەك نییە بۆ بەدیهێنانی داواكارییەكانی كۆمەڵگا تەنها سندوقەكانی دەنگدان وئەنجامەكانی نەبێت
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە رۆژی شەممە بەرواری 2023-12-9 لە كەرنەفالی ساڵانەی كۆبوونەوەی خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان بەڵێنی دا كە هاوتایی لە چانس و توانا نێوان ڕۆڵەكانی یەك گەل بەهەموو مەیل و پێكهاتەكانیان و ژیانیان دابین بكرێت، گوتیشی دیارترین دادپەروەری كۆمەڵایەتی مفاەكانی هاوڵاتی بوونە، ڕوونیشی كردەوە كە گەلە زیندووەكان و پێشكەوتوەكان بایەخێكی تایبەت بە كەسانی خاوەن تایبەت دەدەن، ئەوەش لەبەر سۆز و عاتیفە نییە بەڵكو لەڕوانگەی تێگەیشتن و گرنگیپێدان و ئەكتیڤ بوونە، ڕاشیگەیاند كە سندوقەكانی دەندگدان باشترین و تاكە ڕێگایە بۆ ئەوەی داواكارییەكانی كۆمەڵگا بەهەموو چین و توێژەكانەوە بهێنێتە دی.
سەماحەتی لە كۆنگرەی ساڵانەی كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە عیراق گوتیشی بەبۆنەی رۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەت" بەچاوپێخشاندنێكی خێرا دەبینین كە هەزاران نموونەمان هەیە لەسەر سەركەوتنی كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە بوارەكانی زانستی و هونەری و وەرزشی و كۆمەڵایەتی لە كۆمەڵگەی ئێمە و لە وڵاتانی دیكەش، ئاماژەشی كرد كە كۆمەڵگەی عێراقی بەهۆی دۆخی ئەمنی و تەندروستی و ئابووری سەختەوە كە بەخۆیەوە بینیوە چەندین كەسانی لە توێژی خاوەن پێداویستی تایبەتی لەخۆوە گرتوە، ئەوانەش مافی سەرەكییان هەیە وەك هاونیشتمانی ژیانێكی باش بژین و چێژ لە ژیان و چانس و كاری فەرمانبەرێتی وەربگرن و بتوانن تواناكانیان بقۆزنەوە و لەو بوارە جیاجیایانەی لێی بەهرەمەندن بتوانن ئەكتیڤ بن و بدرەوشێنەوە.
سەماحەتی داوای كامڵبوون و یەكتر تەواوكردنی كۆمەڵگا و دەوڵەت و خودی كەسانی خاوەن تایبەتی كرد بۆ ئەوەی بگەنە پێویست، ڕوونیشی كردەوە كە كۆمەڵگا پێویستی بە ڕۆشەنبیری دان پێدانان بە فرەیی و پێویستی تێكەڵ بوونی كسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لەگەڵ كۆمەڵگا بێ جیاوای و فەرامۆش كردن و لادان كرد، ئەستۆی ئەوەشی خستە سەر خۆیان ، بەرپرسیارێتی كاری ڕێكخراو و بەردەوام بۆ یارمەتی دانی یەكتری بەپێویستیشی زانی كۆمەڵگاو دەولەت داواكارییەكانیان دیاری بكات و ڕێكاری ئەكتیڤ بگرێتە بەر، بۆ بەدیهێنانی و نوێنەرایەتی كردنی ئەو توێژە دەبێت زانیاری ورد لەسەر پێداویستییەكانی ئەو توێژە بەردەست بێت.
سەماحەتی حەكیم ڕوونیشی كردەوە كە بەرپرسیارێتی نیشتمانی دەیسەپێێت لەسەر هەمووان كە درك و تێگەیشتنێكی زۆر بەرزمان هەبێت و بەكەم سەیری یەكتری نەكەین، دەبێت بەشیوەیەك سەیری بەرامبەر هەر ئەندامێكی ئەو كۆمەڵگەیە بكەین كە ئەو بەهایەكی مرۆیی و نیشتمانی باڵای هەیە، گوتیشی دروشمی (مرۆڤ و نیشتمان)گرنگی دەستپێگرتن بە ئەو جووتە بەیەك لكاوە، بووتە دۆسێی خاوەن پێداویستی تایبەت و بووەتە یەكێك لە كارە پێشەنگەكانمان.
سەماحەتی باسی لە ڕۆڵی ئەنجومەنی پارێزگاكان كرد لەگەڵ توێژی خاوەن پێداویستی تایبەت و گوتی " كارە پێشەنگەكانی ئەو قۆناغە لە كاری ئەنجومەنی پارێزگاكان بریتی دەبێت لە تەشریعی یاسای نێوخۆیی كە بتوانێت پێداویستی خاوەن كەسانی تایبەت بەشێوەیەكی پڕاكتیكی و تەواو بێت و تیشك بخاتە سەر ئەكتیڤ كردنی ئەو بەهرە و توانا و ئەزموونە لاوانەی لە نێو كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت هەن و هەتا لە پۆستی سەركردایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگاكاندا، بۆئەوەی وێنەیەكی جیاواز و زیندوو بێت بۆ حكومەتە حۆجێیەگان.
لەڕووی سیاسییەوە سەماحەتی گوتی ئێمە نزیكین لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی ناوخۆی هەستیار كەكاتەكەی زۆری خایاندوە، كاتی هاتوە و دواكەوتوە و دواخراوە بەهۆی هەندێك دۆخ كە هەموو دەزانن، ئێستا دەبێت ئەو شایستە گرنگە بەجێ بگەینرێت بۆ ئەوەی سەقامگیری بچەسپێت و ئاوەدانكردنەوە و خزمەتگوزاری لەپارێزگایە ئازیزەكانمان ئەنجام بدرێت،ڕوونیشی كردەوە كە ڕژێمە دیموكراتییەكان نوێنەرایەتی توێژەكانی كۆمەڵگا دەكات لەڕێگەی پێگەی سەركردایەتی یەوە، جا نێوخۆیی بێت یان مەركەزی بێت، بۆ ئەوەی داواكارییەكانی كۆمەڵگا زامن بكەین بەهەموو توێژو پێكهاتەكانی دەبێت بەدواچوونی بۆ بكەین و جێبەجێی بكەین، لێرەش سەماحەتی گوتی " سندوقەكانی دەنگدان تاكە ڕێگایە بۆ بەدی هێنانی ئەو ئامانجە و خاوەن پێداویستیە تایبەتەكانی هاندا كە دەبێت بەشێوەیەكی بەرفراوان و بە ژیرانە بەشداری هەڵبژاردنەكان بكەن بۆ ئەوەی نوێنەرایەتی باش بێتە دی و بەدواچوونی باش بۆ دۆسێی و كەیسەكانیان بكرێت.
سەماحەتی گوتیشی " وڵاتەكەمان لەگۆڕینێكی خێرادایە بەرەو ئەمن و سەقامگیری و گەشەپێدان و بوونی پارەو چانسی ئابووری گەورە كە بووەتە جێی سەرنجی جیهان بەرەو پرۆژەكانی عێراق و بازاڕی عێراق و چانسی وەبەرهێنانی گرنگ لە وڵات، بەرپرسیارێتی سەركەوتنی ئەوەشی خستە سەر ئەستۆی هەمووان بۆ ئەوەی هەوڵی زیاتر بدەن بۆ ئەوەی بگەینە قۆناغی پێشكەوتووتر.
سەبارەت بە دۆخی فەلەستینی سەماحەتی حەكیم ڕوونی كردەوە كە قەوارەی زانیۆنی بەئەنقەست خەڵكی سڤیل لەمندالان و ژنان و پیاوی پیر و خەڵكی رۆژنامەنووس و قوتابخانە و نەخۆشخانە ومزگەوت و كڵێسەكان و ژێرخان و سەرچاوەی داهاتی فەلەستینییەكان دەكاتە ئامانج، دووپاتیشی كردەوە كە پێویستە ئەوە زیاتر و توندتر سەركۆنە بكرێت بۆ ئەوەی یارمەتی فەلەستینییەكان بدرێت بۆ ئەوەی خوێن ڕشتنی زیاتر و تۆقێنەر لە غەزە بوەستێنرێت، ئاماژەشی كرد كە دوو ڕوویی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی هەیە بەرامبەر ملیۆنەها ویژدانی زیندوو كە لە سەرتاپای جیهان خۆپیشاندایان كرد بۆ پاڵپشتی منداڵان و ئافرەتانی غەزە و گەلە ئازایەكەی، بەداخەوە دوایین كاری ڤیتۆی ئەمەریكا بۆ رۆیشتنی پرۆژە یاسایەك بۆ وەستانی شەڕی غەزە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بوو، ئەوەش ئەو بۆشاییە زۆرە لە بەها لەنێوان كۆمەڵگاكان دەردەخات، سەماحەتی ئەوەشی بە كارێكی مەترسیدار وەسفكرد كە دبەێت ئاگاداری بین، هەروەها ستایشی هەڵوێست عێراقی كرد وەك مەرجەعیە و گەل و حكومەت و هێزە سیاسییەكان وكۆمەڵگەكان و میدیاكان بەهۆی وەستانیان بۆ پالپشتی فەلەستین و گەلە ستەم دیدەكەی ئەوەش جێی شانازییە.