• سەماحەتی حەكیم چاوی بە ئەمینداری یەكێتی ئیسلامی كوردستانی دەكەوێت و باسی دۆخی سیاسی دەكەن

    2023/ 12 /05 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە ئەمینداری یەكێتی ئیسلامی كوردستانی دەكەوێت و باسی دۆخی سیاسی دەكەن

    لەڕۆژی یەكشەممە بەرواری 2023-12-4 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز سەلاحەدین بەهائەدین ئەمینداری یەكێتی ئیسلامی كوردستان و چەند سەركردەیەكی ئەو حزبە كەوت، لەم دیدارەدا باس لە دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە و شایستە داهاتووەكان كرا، هەروەها باسی پەیوەندی نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێمیش كرا، سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە پێویستە بەرامبەر بەرژەوەندی گشتی مل كەچ بین و بنەمای ئەرك و مافەكان پەیڕەوی بكەین.

    سەبارەت بەدۆخی ناوچەكە، سەماحەتی حەكیم داواكاری خۆی بۆ كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی دووپاتكردەوە بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتی خۆی بەرامبەر شەڕی جینۆسایدی بەكۆمەڵی قەوارەی ئیسرائیلی بەرامبەر خەڵكی سڤیلی غەزە  بگرێتە ئەستۆ، هەروەها جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی كە پێویستە سەركەوتن بۆ بەهای مرۆڤایەتی بێت، كە لە غەزە لەدەستچووە، دووپاتیشی كردەوە كە جیهان لە دۆخێكی داڕمانی بەها دادەژێت،كاتێك بێ دەنگی بەرامبەر كوشتن و تۆقاندنی منداڵان و ئافرەتان لە غەزە پیشان دەدات و لە هەموو پێداویستیەكی سەرەكی ژیانیش بێ بەشیان دەكات.

    Related News