• سەماحەتی حەكیم پیرۆزبایی لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دەكات بەبۆنەی رۆژی جیهانییان و داوایان لێدەكات نوێنەرانی خۆیان هەڵبژێرن تا بگەنە سەنتەری بڕیار

    2023/ 12 /04 

    سەماحەتی حەكیم پیرۆزبایی لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دەكات بەبۆنەی رۆژی جیهانییان و داوایان لێدەكات نوێنەرانی خۆیان هەڵبژێرن تا بگەنە سەنتەری بڕیار

    ئەمرۆ دوو شەشممە بەرواری 2023-4-12 لەچوارچێوەی دیداری لەگەڵ چەندین كەسی خاوەن پێداویستی تایبەت بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەت پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستە كردن و ستایشی رۆڵی ئەوانی كرد بە گەیاندنی پەیامی ژیان كە بەرپایان كردوە و ئەو دۆخە گەشبینیەی لە كۆمەڵگای بڵاودەكەنەوە، دیدی خۆشی دووپات كردەوە بەوەی كە ئەوان كەموكوڕیان لە بیرو ڕەوشت نییە و لەدەستدانی ئەندامیش نییە و دواكەوتنی ڕۆڵیش نییە.

    سەماحەتی ئاماژەی بە ڕووداوەكانی غەزە كرد و گوتی ئەوەی لە غەزە ڕوودەدات  جینۆسایدی بەكۆمەڵە و هاوپەیمانێتی خۆی بۆ ڕۆڵەكانی غەزە دووپات كردەوە، داواشی كرد شەڕ بوەستێنرێت و دووپاتی كردەوە كە شەڕ دەبێتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی خاوەن پێداویستی تایبەت لە ژنان و منداڵانیش.

    سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر نوێنەرایەتی خەڵكانی خاوەن پێداویستی تایبەت و گوتی نزیكترین ڕێگا بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە پالپشتی كردنی ئەو كەسانەیە كە خاوەن پێداویستی تایبەتن، بۆ ئەوەی بگەنە سەنتەری بڕیار جا لە حكومەت بێت یان لە حكومەتی خۆجێی یان لە پەرلەمان لەبەر ئەوەی بوونیان لە پێگانە زیاتر دەیانخاتە ڕوو و داواكارییەكانیان زووتر جێبەجێ دەكرێت.

    سەماحەتی حەكیم، جەختیشی كردەوە كە بەشداری كردنی ژیرانە و كاریگەر لە هەڵبژاردنەكان گرنگی زۆری هەیە، گوتیشی ئامادەبوونی خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەڵبژاردنەكان پەیامێكی پابەندبوون بە هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی دەگەیەنێت و خەڵكانی دیكەش هان دەدات بۆ ئەوەی بەشداری بكەن، لەبەر ئەوەی بەشداری كردن لە هەڵبژاردنەكان بەشێكە لە بەرپرسارێتی نیشتمانی و بەڵگەی دڵسۆزی و بە ئەمەكییە بۆ نیشتمان و بەرژەوەندییەكان گەل.

    Related News