• سەماحەتی حەكیم داوا لەوانە دەكات كە قۆناغەكانی پێشوویان بینیوە نەوەكانی ئێستا بە كارە نەرێنییەكانی ئەو سەردەمە بناسێنن

    2023/ 12 /03 

    سەماحەتی حەكیم داوا لەوانە دەكات كە قۆناغەكانی پێشوویان بینیوە نەوەكانی ئێستا بە كارە نەرێنییەكانی ئەو سەردەمە بناسێنن

    لەڕۆژی 2023-12-2 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە هاوڕێیان و خۆشەویستانی شەهید میحراب (نهێنی پارێزراو بێت)  ، لەم دیدارە باسی بیرەوەری و مێژووی هاوبەش لەكاتی یاوەری كردنی شەهید محیراب وهەڵوێستەكانی كرد بەتایبەتی لە قۆناغە هەستیارەكانی مێژووی عێراقدا، جەختیشی لەسەر پاراستنی پەیامەكەی كرد و گوتیشی پرۆژەی پەیامەكان ڕێگا خۆشكەرن بۆ دەركەوتنی خاوەنی عەسر و زەمان و پاڵپشتی پڕۆژەكەش لەهیچ كەس كەم ناكاتەوە جا ئەگەر تواناكای هەر چۆنێك بێت.

    سەبارەت بە دۆخی فەلەستینی، سەماحەتی بەپێویستی زانی ئەو قەیرانەی كەرتی غەزە بەكۆتا بێت، دووپاتیشی كردەوە لەوەی كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتی ئەوە لە ئەستۆی خۆی هەڵبگرێت، ڕوونیشی كردەوە كە هەموو جیهان پەیوەستە كە هەڵوەستەی لەسەر پێداویستی مرۆیی گەلی فەلەستینی هەبێت، هەروەها داوای ڕاگرتنی شەڕ و دووبارە ئاوەدانكردنەوەی غەزەی كرد.

    سەبارەت بە دۆسێی هەڵبژاردن سەماحەتی دەەپاتی كردەوە كە ئامادەبوونی هێزەكانی  ناوەندگیری و بێ لایەنی لە دۆخی سیاسی و سەركەوتنیان لە بەرژەوەندی سەقامگیری وڵات دەبێت، لەبەر ئەوەی ئەوان بەتواناترینن بۆ ئەوەی دۆخەكە باش هەڵسەنگێنن و پارێزگاری لەو سەقامگیرییە بكەن كە هاتوتە دی، هەروەها گوتیشی كە پڕۆژەی بێ لایەنی و ناوەندگیری ڕێگا نادات خوێن بڕژێت و سەقامگیریش بەردەوامتر دەكات.

    سەماحەتی بەرپرسیارێتی ناساندنی قۆناغەكانی پێشوو و خراپییەكانی ئەو قۆناغانەی لە گران و زیندانی كردن و ئەشكەنجەدان و گۆڕستانی بەكۆمەڵ بە نەوەكانی داهاتوو بناسێنن، داواشی كرد پارێزگاری لەو سەقامگیرییە بەدی هاتوەی وڵات بكرێت، جەختیشی كردەوە كە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو فاكەتەرێكی گرنگە بۆ ئەوەی سەقامگیری تۆكمە بكات و تا بنیاتنان و ئاوەدانكردنەوەش بەجووڵە بكەوێتەوە.

    Related News