• سەماحەتی حەكیم چاوی بە باڵیۆزی هۆڵەندا دەكەوێت و ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان لەكاتی خۆیدا دووپات دەكاتەوە

    2023/ 11 /30 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە باڵیۆزی هۆڵەندا دەكەوێت و ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان لەكاتی خۆیدا دووپات دەكاتەوە

    لەرۆژی 2023-11-29 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چازی بە بەڕێز یۆهانیس لیندبیرت ساندی باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق كرد.

    لەم دیدارە، بەڕێز حەكیم گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردە خۆجێیەكانی و ڕكابەری كردنی لەسەر بنەمای بەرنامە  لەكاتی خۆی بە گرنگ وەسفكرد و گوتی درێژەپێدانی پڕۆسەی دیموكراتی پێویستی بە بەشداری كردنی ئەكتیڤ و بەفراوان و ژیرانە هەیە.
    سەماحەتی هەماهەنگی و هاریكاری هاوبەشی نێوان عێراق و شانشینی هۆڵەندا پتەوكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی بەرز نرخاند، سەبارەت بە كەیسی فەلەستین، سەماحەتی بانگەشەی خۆی لەم دیدارە دووپات كردەوە بەوەی كە دەبێت كۆمەڵگای نیو دوڵەتی هەڵوێستێكی توندی هەبێت و بەرپرسیارێتیەكانی خۆی لەمەڕ ئەو قەیرانە مرۆییە و كۆتایی بە دوو ڕوویی لە پێوەرەكان و ناونیشانەكان سەبارەت بە مافی مرۆڤ و ئازادی دەربڕین بهێنێت.
    لەلایەن خۆیەوە، بەڕێز ساندی باڵیۆزی هۆڵەندا دووپاتی كردەوە كە دڵخۆشە بە پاڵپشتی وڵاتەكەی بۆ عێراق لەسەر هەموو ئاستەكاندا.

    Related News