سەماحەتی حەكیم داوا لە كۆمەڵگەی نێو دەولەتی دەكات هەڵوێستێكی جیدییان هەبیت بۆ ڕزگاركردنی گەلی فەلەستین و كۆتایی هێنان بە مەینەتییەكانیان
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی داوای لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كرد كە هەڵوێستێكی جیدییان هەبیت بۆ ڕزگاركردنی گەلی و فەلەستین كۆتایی هێنان بە مەینەتییەكانیان.
لەبەیاننامەیەكدا بەبۆنەی ڕۆژی نێودەولەتی هاوپەیمانێتی لەگەڵ گەلی فەلەستینی دووپاتی كردەوە كە گەلی ئۆقرە گرتوو و تێكۆشەر لە خاكە داگیركراوەكان بەتایبەتی لە كەرتی غەزە 45 ڕۆژی پڕ مەینەتی و كاری دوژمنكارانەی ناشرین كە دەگاتە ئاستی تاوانی جەنگیان بەسەر بردوە، ئەوان بە جینۆسایدی بەكۆمەڵ و بەرنامە بۆ داڕێژراو تێپەڕ دەبن و ئابڵوقە و زوڵم و زۆرداری هێزەكانی داگیركراویش لە لایەكی دیكە جگە لە بۆردومان كردنی نەخۆشخانە و دەزگا تەندروستییەكان و ناوچەی شوێنی نیشتەجیی هاوڵاتیان، كە رۆژانە بەهۆیەوە ئاماری شەهیدان و برینداران و پیرەكان لەزیادبووندان و زۆرینەشیان منداڵ و ئافرەت و پیرەكانن.
سەماحەتی گوتیشی ئەو تاوانانە هەموو سنوور و ڕێكەوتنامە و یاسا نێودەوڵەتی و مرۆییەكانی بەزاندوە و پێویستە وەستانێكی جیدی لەلایەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەبێت بۆ ئەوەی گەلی فەلەستینی ڕزگار بكرێت و مەینەتییەكانی بەكۆتا بێت، هەروەها پێویستی بە پێداچوونەوەیەكی تەواوی هەڵوێستەكانە كە بە دوو ڕوویی لێك تێگەیشتنەكان و بنەماكانی مافی مرۆڤ و ئازادی دەربڕین و مافەكانی ئافرەت ومنداڵ و پیرەكان و چەندین ناونیشانی دیكە بە دوو پێوەری جیاواز سەیر دەكرێن و ئاڵاكەیان بەرز كردوەتەوە و داواش لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەن ئەوە جێبەجێبكات.
لەكۆتاییدا سەماحەتی هیوای خواست ئەو ئاگر بەستە كاتییە ببێتە ڕێگایەك بۆ ڕاگرتنی تەواوی شەڕەكە بۆ ئەوەی ئەرك و هەوڵی نێودەوڵەتی و عەرەبی و ئیسلامی ببێتە هاوكاریكردنی لێقەوماوانی غەز و ئاوەدانكرنەوەی كەرتەكە.