سەماحەتی حەكیم هاوپەیمانێتی خۆی بۆ خۆپیشاندانی تویژێكی مامۆستایانی سلێمانی ڕاگەیاند
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی هاوپەیمانێتی خۆی بۆ خۆپیشندانەكانی توێژێكی مامۆستایانی سلێمانی ڕاگەیاند.
لە نزیكەوە چاودێری خۆپیشاندان و ئەو هەڵوەستانە دەكەین كە توێژێكی مامۆستایانی شاری سلێمانی ئەنجامی دەدەن، ئێمە هاوپەیمانیمان بۆیان دەردەبڕین و داواش لە حكومتی هەرێم دەكەین مە شایستەكانیان سەرف بكات وبایەخ بەو توێژە گرنگە بدات، دادپەروەرانە نییە كە مەینەتییەكانی ئەوان بێ چارەسەر بمێنێتەوە، هەروەها حكومەتی ناوەندی هاندەدەین كە بەدەوام بێت لە هەوڵەكانی بۆ ئەوەی داواكارییەكانیان لەخۆوە بگرێت و بەدواچوونی كێشەكەیان لەگەڵ حكومەتی هەرێم بكات.
هەروەها ئەو هەلە دەقۆزینەوە بۆ ئەوەی داوای مافەكانی وانەبێژانی ڕەسافەی بەغدا بكەین و كار لەسەر دابین كردنی پلەی وەزیفی بۆ ئەو توێژە بكەین كە زۆری بۆ سروشتی پەروەردەمان و خوێندنمان پێشكەش كردوە و چەندین ساڵ بەرگەی كاركردنی بەخۆڕایی گرتوە و یارمەتی دەربوون بۆ ئەوەی كەموكوڕییەكانی كادیرانی خوێندن پڕبكەنەوە، تا ئەمرۆش ئەوان چاوەڕێن كە مافەكانیان بەپێی توانا بۆ دابین بكرێت.