سەماحەتی حەكیم لە یادەوەری دەركردنی یاسای حەشد: گرنگترین مەبەست لە هەوڵەكانمان زامنكردنی مافی چەكدارەكانە
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لەیادەوەری دەركردنی یاسای حەشدی شەعبی دووپاتی كردەوە كە گرنگترین مەبەست لە هەوڵە دراوەكان زانمكردنی مافی شەڕكەرەكانە.
لەبەیاننامەیەكی بەڕێزیان بە بۆنەی دەرچوونی یاسای حەشدی شەعبی هاتوە" دەركردنی ئەو یاسایە دانپێدانە بەو دەزگایەی گرنگی و پێویستی خۆی بەفەرمی و یاسایی سەلماندوە.
گوتیشی گرنگترین مەبەست لە هەوڵەكانمان بۆ دەرچوونی ئەو بڕیارە زامنكردنی مافی شەڕكەرانی ئەو دەزگایەیە لەپلەی یەكەم، هەروەها بۆ چەسپاندنی گرنگیەكەی كرا بە دەزگایەكی فەرمی كە لەژێر فەرمانی سەرۆكی باڵای هێزە چەكدارەكانە و بۆ پاراستنی ولات و ڕژێمە سیاسیەكەیەتی.
لەو بۆنەیە دووپاتی كردەوە كە گرنگی حەشدی شەعبی پێویستی ستراتیژی عێراقە بۆ ئەوەی بیپارێزێت لە مەترسی و هەڕەشەكان كە ڕەنگە ڕووبەڕووی ببیتەوە، لەتەك هێزە ئەمنی و سەربازییەكانی دیكە، دووپاتی دەكەینەوە كە بەو بۆنەیە بەپێویستی دەزانین ئەو یاسایە بە تەواوی و بەوردی جێبەجێ بكرێت و هەر دیاردەیەكی دژ ئەوەش بەكۆتا بهێنرێت.